»  راپۆرت

خرۆکە سپییەکان

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

خوێنی مرۆڤ لە چەندین خانەی جیاواز پێک دێت ، لەوانەی خرۆکەی سپیەکان و خرۆکە سوورەکان ، خرۆکە سپییەکان گرنگیەکەی لەوەدایە کە پارێزگاری لە لەشی مرۆڤ دەکات لەدژی ڤایرۆس و بەکتریا زیانبەخشەکان و بەرگری لە تەواوی لەش دەکات ، ھەروەھا خرۆکە سپییەکان یارمەتیدەرن بۆ دەردانی رژێنی خانەی ئازرینۆفی و مادەی ھیستامین کە دەبنە ھۆی فراوانبوونی رێرەوی خوێنبەرەکان ، ھەروھا خرۆکە سپییەکان یارمەتیدەرن بۆ دەردانی مادەی ھیبارین کە رێگری لە جەڵتەی خوێن دەکات . 

ھۆکارەکانی کەمی خرۆکەسی سپی لە خوێن 
تووشبوون بە نەخۆشیەکی ڤایرۆسی ، لەم حاڵەتە خرۆکە سپییەکان زیاتر لە ناو دەچن و دەبێتە ھۆی کەمبوونەوەیان.  
 تێکچوونی ھێزی بەرگری لەش ، لەم حاڵەتەش خرۆکە سپیەکانی کەم دەبێتەوە و ئەم حاڵەتەش لە نەخۆشییەکانی ئاوسانی رۆماتیزم و ھەندێک جۆری حەساسیە دروست دەبێت . 
 بەکارھێنانی چارەسەری کیمیاوی ، ئەو نەخۆشانەی کە تووشی شێرپەنجە دەبن ، چارەسەری کیمیاوی وەردەگرن ، ئەم چارەسەرە کاریگەری نەرێنی لەسەر خرۆکە سپییەکان دەبێت ، بەڵام دەکرێت بە تێپەڕبوونی کات نەخۆش ئەم حاڵەتە تێپەڕێنێت. 
 چارەسەری تیشکی ، ئەم حاڵەتە بەھەمان شێوەی تایبەتە بەو کەسانەی چارەسەری شێرپەنجە وەردەگرن ، ئەم جۆرە چارەسەرییە کاریگەری لەسەر موخی ئێسک دەبێت  و دەبێـتە ھۆی کەمبوونەوەی خرۆکە سپیەکان . 
 تووشبوون بە نەخۆشی موخی ئێسک. 
 نەخۆشییەکانی جگە وەک ئاوسانی جگەر و تێکچوونی جگەر و لەکارکەوتنی جگەر ھۆکارن بۆ کەمبوونەوەی خرۆکە سپیەکان . 
 تووشبوون بە نەخۆشی سیل . 
کەمی خۆراک و کەمی ڤیتامین لە لەش ھۆکارن بۆ کەمبوونەوەی خرۆکەی سپی. 


چارەسەری کەمبوونەوەی خرۆکە سپیەکان لە خوێن . 

وەرگرتنی چارەسەری بۆ کەمبوونەوەی خرۆکە سپییەکانی خوێن بەندە لەسەر چەند حاڵەتێک ، لەوانەش ھۆکاری کەمبوونەوەکە و رادەی کەمبوونەوەی خرۆکەکان , ھەروەھا نیشانەکانی حاڵەتەکە و باری تەندروستی نەخۆشەکە . 
دەکرێـت لە حاڵەتی کەمبوونەوەی خرۆکە سپییەکان پەنا بۆ ئەم جۆرە چارەسەریان ببەین. 
 بەکارھێنانی دەرمانی تایبەت بۆ نەھێشتنی نەخۆشییەکە کە بووتە ھۆی کەمبوونەوەی خرۆکەکان . 
کارکردن لەسەر زیاد کردنی خرۆکە سپییەکان، ئەمەش بە راوێژ لەگەڵ پزیشکی تایبەت دەبێت . 
 گواستنەوەی خوێن بۆ نەخۆشەکە . 
چارەسەری لە گلۆبیۆلینی بەرگری ، کە لەرێگەی دەمارەکانەوە بە نەخۆشەکە دەدرێت . 

چۆن رێگری لە کەمبوونەوەی خرۆکەی سپی بکەین .

دەکرێت پەنا ببەین بۆ چەند رێگەیەک بۆ ئەوەی رێگری لە کەمبوونەوەی خرۆکە سپیەکان بکەین لەوانەش : 
 با پێست تەڕ بێت و بیپارێزە لە برین ، چونکە کاتێک برین تووشی پیس بوون دەبێت ، ئەمە دەبێتە ھۆی گواستنەوەی نەخۆشیە گوازراوەکان . 
ئەگەر کارەکەت قورس بوو ، ئەوا دەستکێش لەدەست بکە لەکاتی کارکردن ، بۆ ئەوەی رێگری بکەیت لە تووشبوونی بە برین. 
 لەکاتی قژ تاشین ، زیاتر بە ئامێری کارەبایی بیتاشە ، نەک بە ئامێری دەستی ، چونکە ئامێری دەستی زیاتر ھۆکارە بۆ برینداربوونی پێستی سەر . 
 لەدوای ددان شووشتن ، پاککەرەوەی تایبەت بۆ ناو دەم بەکاربێنە (غەڵغەڵەی) پێبکە بۆ ئەوەی بەکتریا زیانبەخشەکان لەناو ببات. 
 خۆراک بە باشی بکوڵێنە ، بۆ ئەوەی ێگری لە گواستنەوەی نەخۆشییەک گوازارەکان بکەیت . 
سەرچاوە | الموضوع 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
9395بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Oct 19 2019 2:21PM
12