»  ئاژەڵان

دۆلفین و تایبەتمەندییەکانی

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
دۆلفین و تایبەتمەندییەکانی 

دۆلفین یەکێکە لە ئاژەڵە شیردەرەکان کە لەدەریا و زەریاکان دەژیت و بەشێکی گرنگی ژیانی دەریایی پێک دەھێنێت. 
قەبارەی دۆلفینەکان لە جۆرێکەوە بۆ جۆرێکی دیکە جیاوازە ھەندێکیان درێژیەکەیان ٤ پێیە و ھەندێکیان تا ٣٠ پێ درێژ دەبێت . 
نزیکەی ١٠ ملیۆن ساڵە دۆلفین لەنێو دەریا و زەریاکان ھەیە و زیاتر لە ٤٠ جۆری جیاوازی ھەیە . 
دۆلفین یەکێکە لە زیرەکترین ئاژەڵەکانی و ئارەزووی یاری کردن دەکەن و بە ئاژەڵە وەرزشوانەکان ناسراوە. 
دۆلفین توانای ھەیە لە قوڵایی ھەزار پێ مەلە بکات و توانای ھەی تا ٣٠ پێ خۆی ھەڵبداتە دەرەوەی ئاو . 
دۆلفین توانای ھەیە بە خێرایی ٢٥کم لە کاتژمێرێک مەلە بکات . 
دۆلفینەکان رەنگیان جیاوازە ، ھەندێکیان رەنگی رەشە و ھەندێکیان رەنگیان رەساسیە و ھەندێکی قاوەییەکی کاڵە و و ھەندێکیان زەردێکی کاکاوییە . 
چەند راستیەک دەربارەی دۆلفین : 
 گەوەرترین جۆری دۆلفین بریتیە لە دۆلفینی (ئۆرکا). 
 بچووکترین جۆری دۆلفین بریتیە لە دۆلفینی نیوزلەندا و فاکویتا کە درێژیان لە (١,٤) مەتر تێپەڕناکات . 
 لەکاتی خەوتن دۆلفینەکان بەردەوام ھەناسە دەدەن و نیوەی مێشکیان کاردەکات و بە ئاگا دەبێت بۆ پارێزگاری کردن لەخۆی . 
دۆلفین ئەو ئاوەی دەیخواتەوە لە رێگەی گۆشتی ئەو نێچیرانە دەستی دەکەوێت کە دەیانخوات . 
سەرچاوە | الموضوع 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
4033بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Oct 15 2019 4:57PM