سوودەکانی زەیتی کونجی بۆ رووخسار
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
• زەیتی کونجی رووخسار مرۆڤ دەپارێزێت لە بەکتریا و ئاوسان و نەرمکەرەوەیەکی باشە بۆ رووخسار.
• یارمەتیدەرە بۆ زوو چاکبوونەوەی برین .
• یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری سووتان و کاریگەرییەکانی کەم دەکاتەوە و دەچێتە نێو چەندین پێکھاتەی دەرمان.
• زەیتی کونجی چارەسەرە بۆ نەخۆشی پێست وەک ئەکزیما و سەدەفیە و دەردی رێوی.
• یارمەتیدەرە بۆ بەھێزبوونی قژ و رەونەقێکی زیاتری پێ دەبەخشێت و یارمەتی چارەسەری خانە لەناوچووەکان دەکات .
• رەونەقێکی زیاتر بە رووخسار دەبەخشێت .
• گەر بە لۆکەیەک زەیتی کونجی بە رووخسارت دابێنێ ئەوا رێگری دەکات لە دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری .
• رووخسار خاوێن دەکاتەوە و پەڵە ناھێلێت.
• دەکرێت وەک نەرمکەرەوەیەک بۆ لەش بەکاردەھێندرێت بەتایبەتی بۆ چەورکردنی جومگەکان و ئەژنۆکان .
• زەیتی کونجی سوودێکی زۆری بۆ ئافرەتی دووگیان ھەیە و رێگری لە دەرکەوتنی پەڵەی سک دەکات بەتایبەتی لەکاتی دووگیانی.
• دەکرێت وەک دەرمانی دژە خۆر بەکاردەھێندرێت و سوودێکی زۆری دەبێت .
سەرچاوە | الموضوع
|
« تهواوی بابهته جوانكاریهكان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وهرگرتنی چارهسهری گونجاو سهردانی پزیشك بكه! »
« مافی بڵاوکردنهوهی ئهم بابهته بۆ کوردزۆن پارێزراوه »
|