سەرۆکی یەکێک لە باندەکانی مافیا بۆی دەرکەوت ژمێریارەکەی ناپاکی لێدەکات
لەماوەی چەندین ساڵ نزیکەی ١٠ ملیۆن دۆلاری لێ دزیووە .
ژمێریارەکە کەڕوڵاڵ بوو و لەرێگەی زمانی ھێماوە قسەی لەگەڵ دەکرا .
ھۆکاری سەرەکی دەست نیشانکردنی ئەو پیاوە بۆ ژمێریاری لەبەر ئەوەبوو کە نەدەتوانێت گوێی لە قسەکان بێت و نەدەتوانی قسە بکات و ھیچ کاتێک نەیدەتوانی لەبەردەم دادگا نھێنیەکان بدرکێنێت .
کاتێک سەرۆکی مافیا زانی ژمێریارەکەی ناپاکی لێدەکات بڕیاریدا لێپێچینەوەی لەگەڵ بکات .
بۆ ئەم مەبەستەش بانگی کرد و کەسێکی شارەزای ھێنا لە زمانی کەڕوڵاڵەکان .
سەرۆکی مافیا بە کەسە شارەزاکەی گووت: لە ژمێریارەکە بپرسە کوا ئەو ١٠ ملیۆن دۆلاری دزیووتە.
پیاوە شارەزاەیەکە لە ژمێریارەکەی پرسی کوا پارەکان ؟
ژمێریارەکەی وەڵامی دایەوە : نازانم باسی چی دەکەیت .!!
پیاوە شارەزایەکە گووتی : گەورەم دەڵێت نازانم باسی چی دەکەن
سەرۆکی باندەکە دەمانچەیەکی دەرھێنا و ئاڕاستەی ژمێریارەکەی کرد و ئینجا پرسیاری کرد ، کوا پارەکان .
پیاوە شارەزاکە بە ژمێریارەکەی گووت : ئەگەر شوێنی پارەکان نەدرکێنی ئەوا سەرۆک دەتکوژێت...
ئێستا پێویستە شوێنی شاردنەوە پارەکان ئاشکرا بکەیت .
ژمێریارەکە لە ترسی ژیانی خۆی ، و بە زمانی ھێما گووتی : پارەکان لەنێو جانتایەکی رەشە لە ژێر کۆگای ئۆتۆمبێلەکان حەشاردراوە .
سەرۆکی باندەکە بە وەرگێڕەکەی گووت : ئەمە چی دەڵێت ؟
وەرگێڕەکە گووتی : ژمێریارەکە دەڵێت تۆ پیاوێکی ترسنۆکی و شتێکی پیسی و بوێری ئەوەت نییە تەقە بکەیت و بمکوژیت .
لەم کاتە سەرۆکی باندەکە تەقەی لە ژمێریارەکە کرد و کوشتی .
ئەم حاڵەتە تەنھا لە قازانجی پیاوە شارەزاکە کۆتایی پێھات .. !!
پەند :
ھەڵەیەکی گەورەیە تەواوی متمانەی خۆت بەکەسێک ببەخشیت ، چونکە زۆربەی جارەکان ئەم متمانەیە لە جێگەی خۆی نابێت ، ئەمەش پێی دەگوترێت متمانەی کوێرانە .
چونکە گەر لەم جۆرە متمانەی شکستت ھێنا ئەوا زیانەکانی زۆر دەبێت .