خوای گەورە دوای پیشاندان و روونکردنەوەی بەڵگە و نیشانەکانی گەورەیی خۆی بە مرۆڤ، وە پێدانی مۆلەت تاوەکو بگەرێنەوە بۆ سەر ئەو رێبازەی کە بۆی داناون، ئاگاداری ئەوەشیان دەکاتەوە کە ئەگەر نەگەرێنەوە، وە یاخی ببن و ھەرچی تاوان و ھێلی سورە بی بەزێنن، ئەوا بێگومان توشی سزا و لە ناو چوون دەبن و ھیچیشتان لەدەست نایەت.
خوای گەورە لە سەر سزادانی گەلی عاد و ثمود دەفەرموێت;
(فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِيحًا صَرْصَرًا)
(وَأَمَّا ثَمُودُ فَهَدَيْنَاهُمْ فَاسْتَحَبُّوا الْعَمَىٰ عَلَى الْهُدَىٰ فَأَخَذَتْهُمْ صَاعِقَةُ الْعَذَابِ الْهُونِ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ)
ئەم دوو گەله زۆر بە خۆیان دەنازی، عاد وای دەزانی کەس نیە لە جیھان شان لە شانیان بدات، وە ھەرچی شتی قورس بوو دروستیان دهكرد، وه خانوویان لە چیاکان دهكێشا و دهیانكرده شوێنی نیشتهجێبوون، وە دەیان ووت (مَنْ أَشَدُّ مِنَّا قُوَّةً) کێ لە ئێمە بەھێزترە.
دوای ئەوەی خوای گەورە پێغەمبەری بۆ ناردن و ئاگادای کردنەوە ھیچ گوێیان پێ نەدا. دوای ماوەیەک و دوای مۆلەتێکی باش و ناردنی چەندین بەڵگە و نیشانە خوای گەورە بایەکی زۆر بەھێزی بۆ ناردن، تایبمەتمەندی ئەو بایە وابوو تەنانەت خانووەکانی نێو چیاکانیش نەیتوانی خۆی بگرێت.
خوای گەورە بە ھێز وەڵامی دانەوە چونکە ئەوانیش بەھێز دەیان نازی.
بەڵام ثهمود بە رۆزی و بەپیتی و بازرگانیەکی باش و دهوڵهمهندی دەیان نازی، ئەوەی ھەژاربووایە ھەر لە شارەکەیان وەرنەدەگیرا و یان پشتیان تێ دەکرد، ھەموو شتێکیان ببووە پارە و سامان و باغ و بەرھەم.
خوای گەورە پێغەمبەرێکی بۆ ناردن تاوەکو بگەرێنەوە، بەڵام زیاتر لە تاوان نقوم بوون، دوای ھەوڵدان و ھێنانەوەی بەڵگە لە لایەن نێردراوی خوا ههر به درۆیان دهخستهوه، بۆیه خوا بروسکی وای بۆناردن لە ژیانی دونیا ئازار بچێژن.
ئەو باران و سەرچاوە ئاوانەی پێیان دەنازی کە بەرھەمی بۆ پێكدههێنان، بووە ھۆی لەناو بردنی بەرھەمەکانیان.
فیرعەونیش ووتی:
(أَنَا رَبّكُمْ الْأَعْلَى)
من پەروەردگاری گەورەم
خوا بە موسا و ھارونی برای (سەلامی خوایان لەسەربێت) فەرموو;
(اذْهَبَآ إِلَى فِرْعَوْنَ إِنَّهُ طَغَى* فَقُولاَ لَهُ قَوْلاً لَّيِّناً لَّعَلَّهُ يَتَذَكَّرُ أَوْ يَخْشَى)
برۆن بۆلای فیرعەون چونکە ئەو سنوری بەزاندووە* بە نەرمی بانگی بکەنەوە و قسەی لەگەڵ بکەن بەڵکو گەورەی ئێمەی بیردەکەوێتەوە و دەترسێت و دەگەرێتەوە.
بەڵام دوای ئەو ھەموو بەڵگە و نیشانانەی پیشانی درا، ھەر نەگەرایەوە،
خوا دەفەرمووێت;
(وَلَقَدْ أَرَيْنَاهُ آيَاتِنَا كُلَّهَا فَكَذَّبَ وَأَبَىٰ)
ھەموو بەڵگە و نیشانەکانمان نیشاندا بەڵام بە درۆی زانی و پشتی تێکرد.
لە کۆتایی;
(فَأَتْبَعَهُمْ فِرْعَوْنُ بِجُنُودِهِ فَغَشِيَهُمْ مِنَ الْيَمِّ مَا غَشِيَهُمْ * وَأَضَلَّ فِرْعَوْنُ قَوْمَهُ وَمَا هَدَى)
کاتێک موسا (سەلامی خوای لەسەربێت) لەگەڵ گەلەکەی رۆشت، فیرعەون بەدوای کەوت، کە گەیشتنە ئاو، لەوێ موسا (سەلامی خوای لەسەربێت) و شوێنكهوتووهكانی رزگاریان بوو، بهڵام فیرعەون و دار و دەستەکەی ھەموو لەناوچوون.
ئەو فیرعەونەی خۆی بە ھەموو شتێک دەزانی، خوا ھەموو شتێکی بەیەکجاری لێ ساند، ھێز و پلە و سەرباز و گیانی.
ئینجا با بزانین بۆ کۆرۆنا بۆ سەدەی بیست و یەک نێردراوە؟
وە بۆچی ھەموو جیھانی بچووک کردۆتەوە؟
وە بۆچی رەنگەکان زەردبوونە؟
وەکو دەزانین ئەم سەدەیە بە سەدەی تەکنەلۆژیا داندراوە، ھەموو زڵھێزەکانی جیھان بە تەکنەلۆژیا دەنازن، لە رووی چەک و لە رووی بەرھەم و بەرێوەبردنی کارەکان.
ئەوانەی وایان دەزانی ھەرگیز رەنگیان زەرد نابێت، خوای گەورە بە تەکنەلۆژیا وەڵامی دانەوە.
خوای گەورە بە بەڵگە پێیان دەفەرمووێت;
گەورەترین تەکنەلۆژیای ئێوە بەرامبەر بچووکترین تەکنەلۆژیای ئێمە خۆی ناگرێت.
(وَمَا يَعْلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلَّا هُوَ)
بۆیە بە ناردنی ئەم نەخۆشیە، خوا دووشتمان بۆ روون دەکاتەوە;
١- سزایەک بۆ چۆکدانی زلھێز و ئەوانەی وا دەزانن ھەموو جیھان لەژێر دەستی ئەوانە لە رووی ھێز و ئابووری.
٢- دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەم نەخۆشە تا لەرێیەوە بەڵگە و شاھێدیەکی ترمان لەسەر کۆ بکاتەسە، وە منەتبارمان بکاتەوە بۆ جارێکی تر.
ئینجا کۆرۆنا دەبێت لەکامەیان بێت!
خوای گەورە دوای لە ناوبردنی عاد، جارێکی تر ئەوانەی مابوون گەلی عادیان گەورە كردهوه، بهڵام عادی دووهم دهستیان كرد به خوا پهرستی.
(وَأَنَّهُ أَهْلك عَادًا الْأُولَى)
بەڵام ئایە ئەمجارە لە رێگای کۆرۆنا چیمان بەسەردێت؟
گۆرانکاری!
یان...