»  رەمەزان

ئەرکەکانی موسڵمان لە جەژنی رەمەزان

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
١.دەبێـت زەکاتی سەرفیترەی دابێت . 
٢.پێش ئەنجامدانی نوێژی جەژن چەند دەنکە خورمایەک بخوات ، ئەمەش سونەتێکی موئەکەدەیە کە پێغەمبەرمان (د.خ) ئەنجامیداوە . 
٣. واباشترە گەر چوویت بۆ نوێژی جەژن بە پێیان بچیت و ھیچ ھۆکارێکی گواستنەوەی بەکار نەھێنیت . 
٤. بۆ نوێژی جەژن جوانترین جلوبەرگ بپۆشە ، چونکە پێغەمبەرمان (د.خ) ئەم کارەی کردووە . 
٥. پێش نوێژی جەژن ئاوێک بەخۆت دابکە ، واتا خۆت پاک بکەوە . 
٦. دوای نوێژی جەژن ، گەڕانەوە بۆ ماڵەوە و جەژنانە کردن لەگەڵ خانەوادەی خۆت . 
٧. پاش ئەوەی نانی جەژنت خوارد ، سەردانی دراوسێکان بکە بۆ دەربڕینی خۆشی جەژن و گەردەن ئازایی . 
٨. سەردانی خزم و کەسوکار و بەپێی پێویست و بەتایبەتی ئەوانەی نەخۆشن ، چونکە خێرێکی گەورەیە . 
٩. نێوانی خۆت لەگەڵ ھەموو کەس چاک بکەوە ، بەتایبەتی ئەوانەی ماوەیەکە قسەیان لەگەڵ ناکەی . 
١٠. دووربکەوە لە شوێنە ناشەرعییەکان و تێکەڵاوی زۆری ئافرەتان و پیاوان . 
سەرچاوە | الموضوع


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1925بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - May 13 2021 12:52AM