چۆن منداڵەکەت لە غازاتی سک دەپارێزیت
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
دەکرێت ھەندێک رێگە بگریتە بەر بۆ ئەوەی منداڵەکەت لە غازاتی سک بپارێزی ، ئەمە بەم شێوەیەی خوارەوە .
• ھەوڵبدە نووکی مەمەی منداڵ کونێکی بچووک بێت بۆ ئەوەی شیر بەکەمی بخوات و ماوەیەکی زۆری پێ بچێت و باشتر ھەرس بکرێت ، چونکە شیر خواردنی خێرا دەبێتە ھۆی ئەوەی ھەوایەکی زیاتر لە نێو سکی کەڵەکە بێت و ئێشی زیاتر بێت .
• ھەوڵبدە لەکاتی شیر خواردن ، منداڵەکەت سەری لە سکی بەرزتر بێت .
•ھەوڵبدە شووشەی شیرەکە ماوە نا ماوە بگۆڕیت ، چونکە ھەندێک جۆری شووشە (ئەوانەی لا سەری خوارە) باشترن بۆ کەمکردنەوەی غازات .
• ھەوڵبدە منداڵەکە تەواو دەمی بە مەمەکە وەبنوسێنێت ، بەمەش دەرفەتی ھەوا کەمتر دەبێتەوە بۆ چوونە نێو سکی .
• دوای شیر پێدان قرپەیەک بە منداڵەکەت بدەوە بۆ ئەوەی غازاتی نێو سکی کەم بێتەوە .
سەرچاوە | الموضوع
|
« تهواوی بابهته پزیشكیهكان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وهرگرتنی چارهسهری گونجاو سهردانی پزیشك بكه! »
« مافی بڵاوکردنهوهی ئهم بابهته بۆ کوردزۆن پارێزراوه »
|