kurdzone

 
 کارگێڕی

بۆ ئەوەی ژیانت بگۆڕی ،ئەو هەوڵەی شەوانە ئەنجامی دەدەیت زۆر گرنگە   |  20/07/2022

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

نووسەرێک دەڵێت , ھەر چەندە پسپۆریم لە بواری بەبازاڕکردن بوو , بەڵام وەک دیزاینەریش کارم دەکرد , دوای ئەوەی چەندین کاتژمێری خۆم تەرخان کرد بۆ ئەوەی فێری ئەو پیشەیە ببم , لە ئێستاشدا سەرۆکی ستافەکەی خۆمم لە بواری دیزان کردن و گەڕامەوە پیشە رەسەنەکەی خۆم , نووسەرەکە دەڵێت ئەو کاتەی ھەمووان دەخەوتن , من خۆم فێری پیشەکەم دەکرد.

ھەروەھا دەڵێت لێھاتوویی تاسەر بەردەوام نابێت و ھیچ پێشکەوتنێک لەبواری پیشەکەت بەدی ناکەیت , گەر بەردەوام نەبیت لە فێرکردنی خوودی خۆت ،چونکە فێرکردنی خوود باشترین چەکە بۆ پێشکەوتن , نووسەر باسی ھاوڕێیەکی خۆی دەکات کە دەرچووی بەشی زانستی سیاسی بوو ،بەڵام زیاتر ئارەزووی لە بەڕێوەبردنی کار بوو , لەبەر ئەمە خووی خۆی دائەم بوارە , دواتر کۆمپانیایەکی دامەزراند و فرۆشتیەوە .

ئەوەی لەدوای کاری سەرەکیت دەیکەیت زۆر گرنگە , چونکە مرۆڤی سەرکەوتوو سەرەتا گرنگی بە خێزانەکەی دەدات ,تەنانەت ئەگەر ھێشتا نەچووبێتە نێو ژیانی ھاوسەرگیریش .

ھەروەھا دەبێت بەشێک لە ژیانت بۆ وەرزش و بیرکردنەوە تەرخان بکەیت ،ھەروەھا زۆر پێویستە پشوو بە جەستە و دەروونی خۆت بدەیت و واباشترە ھەفتانە نزیکەی ١٤ کاتژمێر سەیری تەلەفزیۆن بکەیت.



1531 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@