kurdzone

 
 تەکنەلۆژیا

چۆنیەتی پاکردنەوەی مۆبایلەکەت لە فایلە زیادەکان بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی  |  20/07/2022

ده‌ریا اسماعیل - ئه‌ندامی به‌شی ته‌كنه‌لۆژیا

یەکێک لە کێشە بەردەوامەکانی مۆبایلە ھۆشەندەکان  و بەتایبەت بەکارھێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید بریتیە لە کێشەی ھەبوونی فایلە زیاد و بێ سودەکان، بێگومان یەکێک لە ھۆکارەکانی خاوبوونەوەی مۆبایلەکانی ئەندرۆید زۆری ئەو فایلانە و پڕبوونی بیرگەی ناوەکیەتی .
بێگومان زۆرجار لە کاتی داگرتنی ھەر ئەپڵیکەیشنێک فایلی تایبەت درووست دەبێت بۆ ئەپڵێکەیشنەکە تەنانەت زۆرێک لەو فایلانە دوای سڕینەوەی ئەپڵیکەیشنەکانیش ھەر دەمێنن ئەمەش وادەکات بیرگەی مۆبایلەکانمان زوو پڕبێت و فایلی بێ سوود تێیدا زۆر دەبێت .
لەم بابەتەدا ئەپڵیکەیشنێکی نایابتان پێ ئاشنا دەکەین بۆ ئەوەی بتوانن لە ڕێگایەوە ئەو فایل  بێ سودانە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بسڕنەوە و بەبێ ئەوەی ڕۆژانە بی سڕیتەوە، دوای داگرتنی پڕۆگرامەکە کاتی بۆ دیاری دەکەین بەمەش خۆی ڕۆژانە مۆبایلەکانمان پاک دەکاتەوە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لەو کاتەی خۆمان دیاریمان کردوە.

لینکی داگرتنی ئەپڵیکەیشنەکە

لەو بەشە ئەو ئە دیاری دەکەین کە دەمانەوێ گەڕان بۆ فایلەکان بکات بۆ نموونە ١ کاتژمێر جارێک گەڕان ئەنجام بدات :



5228 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@