kurdzone

 
 خواردن و خواردنەوە

چۆن ھەمبەرگەر لەماڵەوە ئامادە دەکەیت   |  31/05/2022

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

ھەمبەرگەر یەکێکە لەو خۆراکانەی کە خەڵکێکی زۆر ئارەزووی لێدەکەن بەتایبەتی گەنجانی ئێستا، چونکە تامێکی خۆشی ھەیە و دەکرێت لەگەڵ زەڵاتە و پەتاتە پێشکەش بکرێت، زۆربەی خەڵکی ھەمبەرگەر لەدەرەوە دەکڕن بەڵام دەکرێت ئەم خواردنە خۆشە لەماڵەوە ئامادە بکەیت ئەمەش بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت. 
چۆنیەتی ئامادەکردنی ھەمبەرگەری گۆشت لەماڵەوە : 
پێکھاتەکان : 
نیوکیلۆ گۆشتی نەرمک 
یەک ھێلکە . 
نیو سەلکە پیازی ووردکراوە . 
نیو کەوچکی گەورەی سیری ووردکراوە. 
٤٠ گرام قەرشەلەی کوتراو (Bread Crumbs). 
نیو کەوچک بیبەری رەش و خوێ . 
کەوچکێکی گەورەی زەیتی رووەکی و ساسی رۆستەر . 
دوو کەوچک بچووکی سەلەسەی بابریکۆ . 
چۆنیەتی ئامادەکردنی : 
پیازەکە ، گۆشت ، قەرشەلۆ و سەلەسەی بابریکۆ و ساسی رۆستەر لەناو یەک مەنجەڵ تێکەڵی یەکتری دەکەن . 
دواتر بیبەری رەشی تێدەکەین ئینجا سیرەکە و خوێیەکە بۆ ئەوەی ھەموو پێکھاتەکان تێکەڵی یەکتری بن ، چونجا پێکھاتەکە بە نایلۆنێک دادەپۆشین و دەیخەینە ناو ساردکەرەوە (سەلاجە) تا بەتەواەتی یەک دەگرن . بۆ ماوەی نیو کاتژمێر جێی دەھێلێن. 
ئینجا پێکھاتەکە لەناو ساردەکەرەوە دەردەھێنین و دەیخەینە سەر سینیەک . 
ئینجا زەیتەکە لە ناو مەقلی گەرم دەکەینەوە و ئینجا بەش بەش ھەمبەرگەری تێدەکەین بۆ ماوەی پێنج خولەک تا ھەمبەرگەرەکە ئامادە دەبێت.
سەرچاوە | الموضوع



2035 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@