kurdzone

 
 خواردن و خواردنەوە

چۆن برنجێکی سادە ئامادە دەکەیت   |  25/06/2022

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

برنج یەکێکە لە خواردنە سەرەکییەکانی جیھان و لە کۆمەڵگەی خۆشمان ھەفتەی چەند جارێک خێزانەکان برنج دەخۆن، لەگەڵ ئەوەش تا ئێستا ھەندێک کەس ھەیە نازانێت چۆن برنج ئامادە بکات بۆ خواردن. 
کارەکە ئاسان و تەنھا ئەم رێنمایانە جێ بەجێ بکە: 
پێکھاتەکان : 
سێ کوپ برنجی 
شەش کوپ ئاوی کوڵاو 
یەک کەوچکی بچووکی خوێ 
نیو کوپ زەیت . 
چۆنیەتی ئامادەکردنی : 
برنجەکە بە جوانی دەشۆینەوە و ئینجا لە ناو ئاوی دادەنێین بۆ ماوەی نیوکاتژمێر و ئینجا ئاوەکەی دەڕێژین. 
مەنجەڵەک دەخەینە سەر ئاگر و زەیتی تێدەکەین و کەمێک لێی دەگەڕێین تا گەرم دەبێت. 
ئینجا نیوەی برنجەکەی تێدەکەین و کەمێک دەیجولێنین تا رەنگی کەمێک زەرد دەبێت ئینجا برنجەکەی دیکەی تێدەکەین.
ئینجا ئاوە گەرمەکە تێدەکەین و خوێی تێدەکەین تا ئاوەکە برنجەکە دادەپۆشێت. 
ئینجا لەسەر ئاگرێکی مام ناوەندی جێ دەھێڵین تا دەکوڵێت، ئینجا ئاگرەکە کز دەکەین تا ئاوەکەی بەتەواوەتی ھەڵدەمژێت و بەتەواوەتی پێدەگات.



3281 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@