kurdzone

 
 وتەکان

چەند وتەیەک دەربارەی قوتابخانە   |  28/09/2019

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر


١.ھەرکەسێک قوتابخانەیەک بکاتەوە، زیندانێک دادەخات 
٢. ھەژاری و نەداری باشترین قوتابخانەن بۆ پێگەیاندنی مرۆڤێک . 
٣. ئەو منداڵەی تەنها لە قوتابخانە فێر دەبێت ، مانای وایە ھیچ شتێک فێرنەبووە . 
٤. شارەزایی باشترین قوتابخانەیە ، بەڵام خەرجییەکانی زۆرە . 
٥. زیرەکیم لە قوتابخانە پەیوەند بە بلیمەتی نەبوو، بەڵکو ھەوڵ و تێکۆشان و شەونخوونی بوو بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان. 
٦. قوتابخانەکەی خۆم خۆشدەوێت ، چونکە رێگەی رووناک کردمەوە . 
٧. قوتابخانە ئەو تیشکەیە کەرێگەی مرۆڤ دەگەشێنێتەوە . 
٨. قوتابخانە مرۆڤەکان لە تاریکی بەرەو رووناکی دەبات . 
٩. قوتابخانە وەک دایکێکی بەسۆز وایە ، چونکە نەوەی داھاتوو پێدەگەینێت. 
١٠. مرۆڤ بە منداڵی دەچێتە قوتابخانە ، بەڵام بە گەورەیی تەواوی دەکات . 
سەرچاوە | الموضوع 



8688 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@