kurdzone

 
 وتەکان

چەند وتەیەک دەربارەی ناپاکی   |  26/10/2019

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر


١.واباشترە شێرێک لەبەرامبەرت بێت نەک سەگێکی ناپاک لە دواوەت بێت . وتەیەکی ئێرلەندی
٢. خۆشەویستی بەرگەی مردن و دوور دەگرێت بەڵام بەرگەی  بەد گومانی و ناپاکی ناگرێت . ئەندرێ مۆرۆ. 
٣. ئەو شوانەی شانازی بە گورگەکان دەکات ، مەڕەکانی خۆشناوێت . دیدرۆ 
٤. ئەو کەسەی ناپاکی لە نیشتمانەکەی دەکات وەک ئەوە وایە دزی لە ماڵی باوکی بکات بۆ ئەوەی بیدات بە دزەکان، لەو حاڵەتە نە باوکەکە لێی خۆش دەبێت و نە دزەکان پاداشتی دەکەن .  ناپلیۆن پۆناپەرت . 
٥. ئەگەر کەسێک جارێک ناپاکی لێکردی ئەوە گوناھی خۆیەتی ، بەڵام ئەگەر دوو جار ناپاکی لێکردی ئەوە گوناھی تۆیە. فراکلین رۆزفلت . 
٦. ھیچ شتێک ھێندەی ناپاکی قەڵەم خراپ نییە ، چونکە گولەیەکی ناپاک کەسێک دەکوژێت ، بەڵام قەڵەمی ناپاک میللەتێک دەکوژێت . گیڤارا .



7864 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@