kurdzone

 
 کورتەچیرۆک

پاداشتی دەست پاکی   |  11/08/2023

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

دەگێڕنەوە لە شاری مەککەی پیاوێکی ھەژار ھەبوو  خێزانێکی زۆر باشی ھەبوو .. 
رۆژێکیان خێزانەکەی پێی گووت : پیاوە ئازیزەکەم ھیچ شتێکمان نییە بیخۆین و منداڵەکانیش جلوبەرگیان نییە ، پێویستە کارێک بکەی بۆ ئەوەی پێداویستیەکانمان دابین بکەی .
پیاوەکە لەماڵ ھاتە دەرەوە و روویکردە بازاڕ بۆ ئەوەی کارێکی دەست کەوێت .. 
زۆر گەڕا و پرسیاری لە خەڵک کرد ، بەڵام ھیچ کارێکی دەست نەکەوت .. 
دوای ئەوەی تەواو ماندوو بوو و بێ ئومێدبوو لە دەست کەوتنی کار روویکردە مزگەوت .. 
لە مزگەوتی مەککە دەست نوێژی ھەڵگرت و نوێژی کرد و لەبەر خودای گەورە پاڕایەوە تا رزقێکی بدات و خەمەکانی کەم بکاتەوە .. 
کاتێک نوێژی تەواو کرد و چووە دەرەوەی مزگەوت و لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵ لە نێو بازاڕ کیسەیەکی پارەی دۆزییەوە و سەیری کرد نزیکەی ھەزار دیناری تێدابوو .. 
پیاوەکە بە خێرایی کیسەکەی ھەڵگرت و روویکردە ماڵەوە ... 
کاتێک پارەکەی بە خێزانەکەی نیشاندا ، خێزانەکەی رەتیکردەوە پارەکە لەلای خۆیان بھێلنەوە . 
داوای لە پیاوەکەی کرد بە خێرایی پارەکە بباتەوە بۆ بازاڕ و بۆ خاوەنەکەی بگەڕێنێتەوە ، چونکە ئەو پارەیە بۆ ئەوان حەرامە و نابێت پارەی حەرام بێتە نێو ماڵیان . .. 
پیاوەکە گەڕایەوە بۆ نێو بازاڕ بینی پیاوێک ھاوار دەکات : کێ کیسەیەک پارەی دۆزیووەتەوە .؟ 
پیاوە ھەژارەکە گووتی : من پارەکەم دۆزیووەتەوە ، فەرموو ئەوە پارەکەت .. 
ئەو پیاوەی ھاواری دەکرد ، سەیرێکی پیاوە ھەژارەکەی کرد و گووتی : ئەم پارەیە بۆ خۆت و فەرموو ئەم ٩ ھەزار دیناری دیکەش بۆ خۆت .. 
پیاوە ھەژارەکە گووتی : باشە بۆ چی ئەم پارەیەم پێدەدەیت . 
پیاوەکە گووتی : بازرگانێک لە وڵاتی شام ئەم پارەیەی پێدام و گووتی ھەزاری دیناری لە نێو بازاڕ لەنێو کیسەیەک فڕێبدە ، ئەو کەسەی بۆی گەڕاندییەوە ، نۆ ھەزار دینارەکەی دیکەی پێبدە ، چونکە پیاوێکی دەست پاک و ھەژارە و پێویستی پێی ھەیە.. 
خودای گەورە دەفەرمووێت ( ومن يتق الله يجعل له مخرجاً ويرزقه من حيث لا يحتسب)



813 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@