kurdzone

 
 کورتەچیرۆک

تاکە شت کە لەدوای تۆ دەمێنێتەوە  |  27/08/2023

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

ناکۆکی کەوتە نێوان ھودھود (پۆپیتە سولەیمانە) و قەڵەرەش لەسەر قوڵتێکی ئاو .. 
ھەریەکەیان دەیگووت ئەوە قۆڵتە ھی منە .. 
تا دەھات ناکۆکییەکە قوڵتر دەبوو و کەس نەبوو بۆیان چارەسەر بکات . 
دوای مشتومڕێکی زۆر ، بڕیاریاندا بچنە لای دادوەری باڵندەکان بۆ ئەوەی کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکات .. 
ھەردووکیان چوونە لای دادوەری باڵندەکان و کێشەکەیان بۆ باس کرد .. 
دادوەریش گووتی : کامتان بەڵگەی ھەیە کە ئەو قۆڵتە ھی ئەوە .. 
ھەریەکێکتان بەڵگەی ھەبێت ، ئەوا بەدڵنیایەوە ئەوا قۆڵتەکە دەبێتە موڵکی ئەو .. 
ھەردووکیان بێ دەنگ بوون و سەیری یەکتریان کرد .. 
کاتێک بێ دەنگیەکەیان درێژەی کێشا ، دادوەر زانی ھەردووکیان بەڵگەیان نییە بیسەلمێنی کە قۆڵتە ئاوەکەی ھی ئەوە .. 
لەبەر ئەمە دادوەر بڕیاریدا قۆڵتە ئاوەکە بدرێتە ھودھود .. 
ھودھود بە سەرسوڕمانەوە گووتی : بۆچی بڕیارتدا قۆڵتە ئاوەکە بۆ من بێت .. 
دادوەر گووتی : لەنێو خەڵکی تۆ بە راستگۆ بە ناوبانگی و تا ئێستا گوێمان لێ نەبووە تۆ درۆت کردبێت بۆ بەدەستھێنانی شتێک لەبەر ئەمە رێی تێناچیت تۆ درۆی بکەیت بۆ بەدەستھێنانی ئەو ئاوە .. 
ھودھودەکە بۆ ماوەیەک بێ دەنگ بوو .. 
ئینجا گووتی : ئەگەر کارەکە بەم شێوەیە ، سوێند بەخوا ، مادام ئێوە بەو شێوە سەیری من دەکەن ، نابێت من کارێک بکەم پێچەوانەی بیرکردنەوەی ئێوە بێت .. 
ئەم قۆڵتە ھی قەڵەرەشەکەیە ، بۆ من ئەو ناوبانگە باشە بمێنێت ھەزار جار باشترە لەوەی ھەزار قۆڵتە ئاوی ئاوام ھەبێت.. 
پەند .. 
ناوبانگە باشەکەت سەرمایەی راستەقینەی تۆیە .. 
ئەو لە تۆ زیاتر دەژی لەبەر ئەمە پارێزگاری لێبکە و بیپارێزە .. 
با ناوبانگیەکەت لە نێو خەڵک پارێزگاریت لێبکات ، چونکە دوای مردنیشت ئەو بەردەوام پارێزگاریت لێ دەکات .. 



561 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@