kurdzone

 
 تەندروستی

سوودەکانی زەیتی زەیتون و سیر بەیەکەوە   |  15/09/2023

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

ئەگەر ھاتوو چەند دەنکە سیرێکت لەگەڵ ھەندێک زەیتی زەیتوون تێکەڵ کرد ، ئەوا پێکھاتەیەکی سەرسورھێنەرت دەست دەکەوێت کە لە زۆر بواردا سوودی بۆ مرۆڤ دەبێت . 
ئەم پێکھاتەیە دەتوانی وەک خۆراک سوودی لێ ببینی و یاخود وەک بەکارھێنانی دەرەکی سوودی لێ ببینی . 
لەم بابەتەش تیشک دەخەینە سەر گرنگترین سوودەکانی زەیتی زەیتوون و سیر بەیەکەوە .. 
رەگی قژ بەھێز دەکات و رێگری لە رووتانەوەی قژ دەکات و رەونەقێکی زیاتری پێدەبەخشێت . 
پێستی سەری مرۆڤ بەھێزتر دەکات و میکرۆبەکان لەناو دەبات و کونەکانی سەری پێست پاک دەکاتەوە لەو ژەھرانەی لەسەری کەڵەکە بووە . 
وا دەکات قژ بە شێوەی پڕ دەرکەوێت و نەرمتری دەکاتەوە و درێژتری دەکات . 
توانای سێکسی پیاوان زیاتر دەکات . 
تۆشکی قژ ناھێلێت و رێگری لەکەچەڵ بوون دەکات . 
میکرۆب و فتریاتی زیان بەخش لەناو دەبات ورێگری لە ئاوسان دەکات و ھۆکاری بۆ نەھێشتنی نەخۆشییە گوازراوەکان. 
ئازاری ددان کەم دەکاتەوە و ئاوسانی ناھێلێت . 
پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات لەگەڵ خوێنبەرەکان . 
رێگری لە بەرزبوونەوەی پەستان خوێن دەکات . 
رێژەی کۆلیسترۆلی زیان بەخش کەم دەکاتەوە . 
یارمەتیدەرە بۆ کۆنترۆل کردنی شەکر لە خوێن . 
یارمەتیدەرە بۆ کەمبوونەوەی جەڵتەی دڵ و مێشک . 
سووڕی خوێنی مرۆڤ چالاکتر دەکات . 
سەرچاوە | الموضوع 
 



2611 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@