kurdzone

 
 تەندروستی

زیانەکانی دوای نوستن   |  15/09/2023

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

١.سووتانەوەی گەدە : 
لەبەر ئەوەی دوای نانخواردن کۆئەندامی ھەرس دەست دەکات بەکارکردن ، لەبەر ئەمە نابێت راستەوخۆ بخەویت ، چونکە گەدە ھەندێک ترشەلۆک دەردەدات و خەوتن رێگری لەکاری ئەم ترشانە دەکات و دەبێتە ھۆی سووتانەوەی گەدە . 
٢. تێکچوونی خەو : 
لەوانەیە بە نووستنت دوای نان خواردن پێت وابێت کە تۆ پشوو دەدەیت ، بەڵام لە راستیدا ئەمە پێچەوانەیە چونکە ، ئەمە دەبێتە ھۆی زیاد بوونی غازاتی ناو سک و تێکچوونی کاری گەدە و ئەمەش وا دەکات زۆر لە خەوەکەت ناخۆش بیت و ئەم دیو و ئەو دیو بکەیت بەتایبەتی لەدوای خواردنی چەور . 
٣. ھۆکارە بۆ جەڵتە : 
توێژینەوەکان دەریانخستووە کە نووستن دوای نانخواردن ھۆکارە بۆ ئەوەی مرۆڤ تووشی جەڵتە ببێت ، لەبەر ئەمە تا پێت دەکرێت راستەوخۆ دوای نان خواردن مەخەوە . 
٤. زیادبوونی کێش : 
گەر کەمێک خۆت سەرقاڵ کرد دوای نانخواردن و ھەندێک کاری بچووکت ئەنجامدا ئەمە دەبێتە ھۆی سووتاندنی چەوری و کالۆری ناو خواردنەکان ، بەڵام ئەگەر راستەوخۆی نووستی ئەمە دەبێتە ھۆی کەڵەکەبوونی چەوری و دەبێتە ھۆی زیادبوونی کێشی لەشت . 
 
ئەو خۆراکانەی دەتوانی دوا خواردنیان بخەوی : 
شیری گەرم لەگەڵ ھەندێک ھەنگوین . 
توو . 
زبدەی فستق . 
باوی خاو . 
ماست و میوە . 
سەرچاوە | توب وێب 
 



2501 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@