kurdzone

 
 ئەندازیاری

ئەندازیاری شارستانی و دیاریکردنی رێژەی بڕین و پرکردنەوەی زەوی  |  31/12/2017

ارام روستایی - دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ر (نووسین)

یەکێک لەو کارانەی کە دەبێت ئەندازیاری شارستانی ئەنجامی بدات لێکۆڵینەوەیە لە زەویەکە و دیاریکردنی رێژەی بڕین و پرکردنەوەی زەویەکەیە، رێکخستنی زەوی یەکێکە لە کارە ھەرە سەرەکیەکانی ئەندازیارە بەر لە دەست بەکاربوونی بە کارەکەی، چونکە دەبێت زەویەکە وا رێکبخرێت کە تووشی ھیچ رووچوونێک و داخورانێک نەبێت و بەتەواوەتی بپەسترێتەوە.
ئینجا ئەو شوێنانەی پرکردنەوەی پێویستە دەبێت بە شێوەیەکی ئەندازەیی و چین چین پربکرێتەوە و بە جوانی بپەسترێتەوە. تاوەکو جێگیربێت و شوێنی خۆی بگرێت.
وە ئەو شوێنانەی زۆر بەرزن و کاریگەری لەسەر زەویەکە ھەیە دەبێت ببڕدرێت و خۆڵەکە یان شوێنە قوڵەکانی پێ پربکرێتەوە یان دەبێت بۆ شوێنێکی تر بگوازرێتەوە لە رێگای ئامێرەکانەوە.
بۆ بڕین شۆڤڵ و کەتەری تایبەت و حەفارە و کەڵ و پەڵی تایبەت بە تەقاندنەوە بۆ شوێنە سەختەکان بەکاردێت، لەگەڵ قەڵاب بۆ فرێدان و گواستنەوە.
بۆ پرکردنەوە شۆڤڵ و عادلە بۆ پەستان و قەڵاب بۆ تێکردنی مەوادی پێویست بەکاردێت.



3007 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@