kurdzone

 
 ئەندازیاری

ئەندازیاری شارستانی و شوێنی بالەخانە و ستوونەكان  |  14/01/2018

ارام روستایی - دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ر (نووسین)

یەکێک لەو کارانەی ئەندازیاری شارستانی کە دەبێت بیکات ووردبوونەوە و لێکۆلینەوەیە لە شوێنی باڵەخانەکە، لێرەدا دەبێت چاوێکی باش بخشێنێت بەو تاقیکردنەوەی بۆ خۆڵەکە کراوە کەدوای چەند مەتر قورسایی باڵەخانەکە رادەگرێت.
لێرەدا ئەوەی گرنگە دەبێت خاڵی بەھێز و لاوازی زەویەکە بۆ خاوەن پرۆژەکە دیاری بکات، ئایە ئەم شوێنە لە رووی باڵەخانەوە بۆ مەبەستی خاوەنەکەی دەگونجێت یان نا!
وە ھەروەھا دەبێت ئەو بەربەستانەی پێشبینی دەکرێت بۆ خاوەنەکە روون بکاتەوە، ئینجا خاڵی گەورەبن یان بچووک.
یەکێکی تر لە کارە سەرەکیەکان ووردبینیە لە شوێنی ستوونەکان (دینگەکان)
بۆ نموونە لە کاتی کارکردن دەبێت ئەندازیار نەخشەکە بە ووردی سەیری بکات و بزانێت شوێنی ستوونەکان چۆن دیاری کراوە وە لە کاتی کارکردن ئاگادار بێت کە ھیچ ستوونێک شوێنی نەگۆرێت و ھیچ ستوونێک کەم نەبێتەوە، ئەگەر نا کاریگەری مەترسیدار درووست دەکات.



2942 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@