kurdzone

 
 ئەندازیاری

ئەندازیاری شارستانی و بەدواداچوون بۆ کاری قولکردن بۆ گەیشتن بە شوێنی گونجاو  |  24/12/2017

ارام روستایی - دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ر (نووسین)

کاتێک کارێکی باڵەخانە و خانوو دەست پێدەکات دەبێت خۆلە نەرم و نەگونجاوەکەی سەرەوە ھەڵکۆڵدرێت و فرێ بدرێت، تاوەکو دەگەیەندرێتە ئەو چینەی خۆڵێکی گونجا و پتەو بەدیاردەکەوێت. چونکە ئەگەر ھاتوو خاکەکە کێشەی ھەبێت باڵەخانەکە بەگشتی دووجاری کێشە دەبێتەوە.
بۆ دیاریکردنی ئەمەش دەبێت پشت بە تاقیکردنەوەی خاکەکە ببەسترێت، تاوەکو بزانرێت دوای چەند مەتر خاکەکە دەگاتە خۆڵێکی گونجاو.
بڕین یان قوڵکردن دەبێت بە زانای بکرێت و ئامێری گونجاو لە ژێر دەست بێت بۆ ئەم کردارە، وە لە رووی سەلامەتی دەبێت کەڵ و پەڵی تەواو ھەبێت و ئەندازیار ئاگاداری ستافەکەی بێت، تاوەکو دووربکەونەوە لە رووداوی نەخوازراو.



2834 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@