kurdzone

 
 ناودارانی كورد

بەشێک لە ژیانی سدیق مەزھەر پاشا  |  03/02/2018

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

سدیق مەزھەر  (١٨٨٢ - ١٩٧٤)

ناوی تەواوی سدیق مەزھەر کوری مستەفا رەچەڵەکی دەگەڕێتەوە سەر بنەماڵەی ھۆزەکانی (ئاکۆ) کە لەناوچەی رانیە سەر بە پارێزگای سلێمانی نیشتەجێ بوون .

سدیق پاشا لە ساڵی ١٨٨٢ لە شاری کەرکوک لەدایک بووە و خوێندنی سەرەتایی ھەر لەشاری کەرکوک تەواو کردوە ئینجا خوێندنی ئامادەیی لە شاری بەغدا تەواو کردوە. 
دواتر لەساڵی ١٩٠١ رووی کردۆتە شاری ئەستانبۆڵ و لە قوتابخانەی حقوقی وەرگیراوە و لەساڵی ١٩٠٥ خوێندنی تەواو کردوە. 
ئینجا لەھەمان ساڵ گەڕایەوە عێراق و چەندین پلەی وەزیفی لە بواری یاسایی لەسەردەمی عوسمانیەکان لە عێراق وەرگرتووە .

بۆ ماوەیەک حاکمی شاری سلێمانی بووە . 
دواتر وەک مامۆستایەک لە قوتابخانەی پۆلیسی عێراقی دامەزرا، دواتر بووە بەڕێوەبەری ئەو قوتابخایە . 
بۆ ماوەیەک سدیق پاشا بووە سەرۆکی شارەوانیەکانی بەغدا (ئەمینداریەتی پایتەخت) . 
دواتر سدیق پاشا بووە حاکم لە دادگای تێھەڵچوونەوە لە شارەکانی بەغدا و نەجەف و بەسرە  و کەرکوک . 
دواتر تا ساڵی ١٩٣٤ بووە ئەندامی دادگای تەمییز .

دواتر لە ساڵی ١٩٤٧ وەک ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی عێراقی لەسەر کورسی شارۆچکەی سەر بە پارێزگای سلێمانی ھەڵبژێردرا . 

سدیق پاشا لەساڵی ١٩٧٤ کۆچی دوایی کردوە .



2951 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@