kurdzone

 
 ناودارانی كورد

بەشێک لە ژیانی عوسمان حەبیب عەبدوڵا – عەونی  |  17/03/2018

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

عوسمان حەبیب عەبدوڵا – عەونی (١٩١٤ - ١٩٩٢)

مامۆستا لە ساڵی ١٩١٤ لە شارۆچکەی کۆیە لە دایک بووە، بەھۆی بارودۆخی ئابووری نەیتوانیووە قوتابخانەی فەرمی تەواو بکات, لەبەر ئەمە لە خوێندنگا ئاینیەکان خوێندوویەتی بەتایبەتی (العقائد و الشرع)، جگە لەمەش زمانی فارسی خوێندووە و زۆر شارەزا بوو لەم زمانە، ھەروەھا شارەزاییەکی زۆری ھەبوو لە زمانی عەرەبی .

مامۆستا عەونی لە ساڵی ١٩٣٥ دەستی بەنووسینی شیعر کردوە و سەرەتا بەنووسینی غەزەلیات دەست پێکردوە دواتر ئۆپەرێتی بۆ منداڵان نووسیووە .

مامۆستا عەونی پەیوەندییەکی باشی ھەبوو لەگەڵ شاعیرانی سەردەمی خۆی وەک (سافی، دڵدار، گۆران ، ھێمن و ..... ) لەم نێوەندەشدا ئاڵوگۆڕییەکی زۆر ھەبووە .
 
مامۆستا عەونی ئەندام بوو لە یەکێتی نووسەرانی عێراق کە لەدوای ساڵی ١٩٥٨ دامەزرابوو و لەساڵانی ١٩٥٩ و ١٩٦٠ بەشداری لە ھەردوو کۆنگرەی مامۆستایان کردوە .

دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٧٠ یەکێتی نووسەرانی کورد دادەمەزرێت مامۆستا عەونی دەبێتە ئەندام لەم یەکێتیە و لە ساڵی ١٩٧٢ دەبێتە ئەندامی لە کۆڕی زانیاری کورد .

زۆرینەی بەرھەمە شیعرەکانی لە رۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکان بڵاودەکردەوە . 
دیوانی مامۆستا عەونی لە ساڵی ١٩٩٧ بڵاوکرایەوە کە لە ٢٧٨ لاپەڕە پێکھاتبوو . 



3067 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@