kurdzone

 
 ناودارانی كورد

بەشێک لە ژیانی عەلی بۆسکانی  |  17/02/2018

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

عەلی بۆسکانی  (١٩٣٣ - ١٩٩٣)

عەلی کوڕی حاجی عەبدوڵا بۆسکانی لە ساڵی ١٩٣٣ لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، کەسایەتیەکی خێرخوازی شاری سلێمانی بووە و بەردەوام یارمەتی ھەژاران و لێقەوماوانی داوە و بەشێک لە داھاتی مانگانەی خۆی بۆ ھەندێک خێزانی ھەژار تەرخان کردوە .
ئەم کارەی کاک عەلی بەنھێنی بوو و ھەوڵیدەدا کەس بەکارە خێرخوازییەکانی نەزانێت .

لەساڵی ١٩٨٨ قوتابخانەیەکی لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی لەسەر ئەرکی خۆی دروست کردوە . 

کاک عەلی بۆسکانی یارمەتی زیاتر لە ٢٠ نوسەری داوە لە چاپکردنی کتێبەکانیان، بەتایبەتی ئەوانەی توانای مادیان لاواز بوو و نەیاندەتوانی لەسەر ئەرکی خۆیان کتێبەکان چاپ بکەن .

کاک عەلی بۆسکانی یارمەتی ئەو قوتابیانەی دەدا کە توانای داراییان لاواز بووە و ساڵانە بڕێک پارەی پێدەدان و جلوبەرگی بۆ دەکڕین.
کاک عەلی بۆسکانی لە ساڵی ١٩٩٣ لە شاری سلێمانی لەسەر دەستی کەسێکی نەناسراو کوژرا .



3348 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@