kurdzone

 
 تەندروستی

گۆگرد چی بۆ لەشی مرۆڤ دەکات  |  11/10/2023

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

گۆگرد یەکێکە لە گرنگترین توخمەکان لەشی مرۆڤ ، چونکە سوودێکی یەکجاری زۆری ھەیە بۆ مرۆڤ ؟ 
گۆگرد لەسەرجەم خانەکانی لەشی مرۆڤ بوونی ھەیە و بەزۆریش لە ئێسک و قژ و نینۆک ھەیە . 
گۆگرد رۆلێکی بەرچاوی ھەیە لە دروست کردنی ئەنسۆلین لەلەش . 
رێژەی شەکر لە خوێن رێکدەخات . و ھەروەھا مادەی ھیبارین دروست دەکات کە رێگری لە مەیینی خوێن دەگرێت . 
ھەروەھا گۆگرد یارمەتیدەرە بۆ بەرھەم ھێنانی مادەی تۆرین ، ئەم ئەنزیمەش گرنگە بۆ ھەرس کردن . 
ھەروەھا رۆلێکی گرنگی ھەیە لە کاری جگەر . 
گۆگرد یارمەتیدەرە بۆ کارکردنی جومگەکان و بەھێزیان دەکات . 
ھەروەھا گۆگرد ھاوسەنگی کیراتین لە قژ و نینۆک رادەگرێت . 
ھەروەھا گۆگرد مادەی دژە ئۆکسیدی تێدایە و مێشک دەپارێزێت . 
گۆگرد یارمەتی مێشک دەدات بۆ بەدەستھێنانی ئۆکسجین . 
گۆگرد پەیوەندییەکی پتەوی ھەیە لە نەھێشتنی دڵتوندی و قەڵەوی و تووشبوون بە شەکرە و نەخۆشی دڵ و ماندووبوونی گشتی . 
سەرچاوە | الموضوع 
 



651 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@