kurdzone

 
 تەندروستی

کاریگەرییە خراپەکانی جگەرەکێشان   |  11/10/2023

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

جگەرەکێشان زیانێکی یەکجاری زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە و ھیچ سوودێکی پێناگەینێت و دەتوانین بڵێین ، زیانەکانی زۆر زۆرن و لەمانەی خوارەوە کورت دەکرێنەوە : 
تێکچوونی پێستی مرۆڤ و دەرکەوتنی چرچ و لۆچ . 
دەرکەوتنی پەڵەی زەرد لەسەر ددانەکان و نینۆکەکان . ئەمەش بەھۆی کاریگەری نیکۆتین . 
پێست بێ ھێز دەکات و ووشکی دەکاتەوە و دەبێتە ھۆی کەم گەیشتنی خوێن بۆ پێست و کەمی ئۆکسجین لەخانەکان . 
لاواز بوونی قژ و رووتانەوە بەھۆی کەم گەیشتنی ئۆکسجین بۆ  تاڵە مووەکان . 
مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست زیاد دەکات . 
لاوازبوونی ھەستی بۆنکردن و تام کردن ، چونکە ھەڵمژینی دوکەڵی جگەرە دەبێتە ھۆی  ژەھراوی بوونی  ھەستەکانی تام و بۆنکردن . 
کەمبوونەوەی چالاکی جەستەیی و بە ئەستەم دەتوانی چالاکییە ئاساییەکان ئەنجام بدەیت وەک سەرکەوتن بەسەر قاڵدرمە و ئەنجامدانی چالاکی وەرزشی ، ئەمەش بەھۆی ماندووبوونی دڵ و سییەکان لەگەڵ جگەرە کێشان . 
مەترسی تووشبوونی بە نەخۆشی ڤایرۆسی زیاتر دەبێت و توانای بەرگری لەش بێ ھێزتر دەبێت . 
تووشبوون بە کۆخەی بەردەوام بەھۆی تێکچوونی رێرەوی ھەناسەدان . 
بەرزبوونەوەی مەیینی خوێن ، ئەمەش وا دەکات زیاتر تووشی جەڵتەی مێشک ببیت لەگەڵ جەڵتەی دڵ و نەخۆشییەکانی دیکەی دڵ . 
مەترسی تووشبوونت بە شێرپەنجەی خوێن و مەسانە و دەم و قورگ و گورچیلە و سییەکان زیاتر دەبێت . 
ھەندێک کێشەی دیکە دروست دەبێت بەتایبەتی بۆ ئافرەتان وەک لە بارچوونی منداڵ و تووشبوونی بە نەخۆشی گوێیەکان و رەبوو . 
سەرچاوە | الموضوع 
 



2313 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@