kurdzone

 
 جوانکاری

ھۆکاری لاوازی روخسار بزانە  |  11/01/2024

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

چەند ھۆکارێک ھەن کە وا دەکەن رووخساری مرۆڤ بە شێوەیەکی لاواز دەرکەوێت لەوانەش : 
 گەورەبوون لە تەمەن و پیربوون ، ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی پێست مادەی ئیلاستینی نەمێنێت کە زۆر گرنگەبۆ نەرمی پێستی رووخسار و پارێزگاری لە چەوری رووخسار دەکات و ھەروەھا کۆلاجین لە پێست کەم دەبێت . 
 زۆر بەرکەوتنی خۆر و پارێزگاری نەکردن لە پێستی رووخسار ، چونکە تیشکی سەروو وەنەوشەیی زیانێکی زۆر بە پێست دەگەینێت و توخمەکانی پێست لە ناو دەبات . 
 خواردنی ھەندێک دەرمان کە کاریگەری لەسەر لاوازی رووخسار ھەیە لەوانەش کورتیکۆ ستیرۆید  . 
تووشبوون بەھەندێک نەخۆشی کە کاریگەری خراپی لەسەر رووخسار ھەیە وەک خوێن بەربوون و نەخۆشی دانلۆس . 
ھەندێک ھۆکاری بۆماوەیی کە رۆلێکی گرنگیان ھەیە لە لاوازبوونی رووخسار . 
سەرچاوە | الموضوع



567 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@