kurdzone

 
 جوانکاری

سووودە ناوازەکانی لیمۆ بۆ رووخسار   |  11/01/2024

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

لیمۆ میوەیەکە کە ناوبانگێکی جیھانی ھەیە و سوودێکی یەکجار زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە و بەئاسانی بەدەست دەکەوێت ، لیمۆ لە چەندین بواری  جیاواز بە کاردێت چونکە زۆر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و یارمەتیدەرە بۆ بەھێزبوونی کۆئەندامی بەرگری لەش و ھەروەھا خواردنەوەی یەک کوپ شەربەتی لیمۆ لە رۆژێکدا پارێزگاری لە تەندروستی لەش دەکات، لەگەڵ ئەوانەش لیمۆ سوودێکی یەکجار زۆری بۆ رووخسار ھەیە ئەمەش لەبەر ئەم ھۆیانە : 
خانەکانی رووخسار نوێ دەکاتەوە و پارێزگاری لێدەکات ، چونکە رێژەیەکی زۆر باش ڤیتامین سی لە خۆ دەگرێت کە یارمەتیدەرە بۆ بەدەستھێنانی کۆلاجین و پەڵەی روخسار ناھێلێت . 
لیمۆ چارەسەرە بۆ زیپکە وقینچکەی رووخسار و ھانی خانەکانی رووخسار دەدات بۆ گەشە کردن و دژە میکرۆبە و دژی ئەو بەکتریایانە دەوەستێتەوە کە دەبنە ھۆی دەرکەوتنی زیپکە و قینچکە. 
لیمۆ یارمەتیدەرە بۆ سپی بوونەوەی ددانەکان ، ھەروەھا زەردی ددان ناھێلێت . 
رەنگی رووخسار دەکاتەوە ، چونکە لیمۆ یارمەتیدەرە بۆ کردنەوەی رەنگی تۆخی رووخسار کە بەھۆی تیشکی خۆر زیانی پێگەیشتووە یا بەھۆی بەکارھێنانی مکیاژی خراپ تێکچووە .

سەرچاوە | الموضوع



544 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@