kurdzone

 
 جوانکاری

زیانەکانی ماکیاژ کردن   |  15/09/2023

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

لەگەڵ ئەوەی بەشێکی زۆری خانمان لەکۆمەڵگەی ئێمە ماکیاژ دەکەن بە تایبەتی لەکاتی چوون بۆ دەوام یاخود لە بۆنەکان بەڵام دەبێت ئاگاداری ئەوەبن لەگەڵ ئەوەی ماکیاژ لەوانەیە جوانیەکیان پێ ببەخشێت ، بەڵام زۆر بەکارھێنانی زیان بە خانمان دەگەینێت . 
لەم بابەتە بە کورتی تیشک دەخەینە سەر گرنگترین زیانەکانی ماکیاژ کردن : 
زۆربەی ماکیاژەکان لە مادەی کیمیاوی دروست دەکرێن و ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی زیان بە رووخساری خانمان بگەینن و دەبێتە ھۆی تێکچوونی پێستی رووخسار . 
ھەندێک لە جۆرەکانی جوانکاری ھەندێک جۆری زەیت لە خۆ دەگرێت ، ئەم زەیتانەش کاریگەری نەرێنیان لەسەر چاوی مرۆڤ ھەیە و تووشی سووربوونەوەی دەکەن . 
ھەندێک لە جۆرەکانی ماکیاژ دەبنە ھۆی درز بردنی رووخسار و ھەروەھا دەرکەوتنی چرچ و لۆچی و ھەندێک جاریش پێستەکەی تووشی خورانی بەردەوام دەبێت . 
ھەندێک جۆری ماکیاژ دەبێتەھۆی داخرانی کونەکانی پێستی رووخسار و ئەمەش دەبێتە ھۆکارێک بۆ دەرکەوتنی زیپکە و قینچکە . 
ھەندێک جۆری ماکیاژ دەبێتە ھۆی ئاوسانی پێستی رووخسار و ھەندێکیان لەمەودای دوور دەبنە ھۆی نەخۆشی شێرپەنجە . 
سەرچاوە | الموچوع 
 



2722 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@