kurdzone

 
 تەندروستی

خومرە و سودەخۆراکیەکانی  |  11/01/2024

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

خومرە یەکێکە لەو مادانەی کە لە بەشێک لە خۆراکەکان بەکاردێت بەتایبەتی لە دروست کردنی نان و سەموون ، خومرە سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە لەوانەش : 
وزەیەکی زۆر بە لەش دەبەخشێت ،چونکە ڤیتامین ١٢ لە خۆ دەگرێت و مرۆڤ دەپارێزێت لە ماندووبوون . 
ھێز بەرگری لەش زیاد دەکات و کۆئەندامی بەرگری لەش بەھێز دەکات و ئاوسانی ناو لەش چارەسەر دەکات و دەیپارێزێت لە بەکتریای زیانبەخش . 
یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری سکچوون . 
نینۆکەکان بەھێز دەکات و تەندروستیەکی زیاتری پێ دەبەخشێت . 
سوودی بۆ نەخۆشانی شەکرە ھەیە و رێژەی شەکر لە خوێن کەم دەکاتەوە . 
رێژەی کۆلیسترۆل لە خوێن کەم دەکاتەوە . 
یارمەتی گەشەی کۆرپە دەدات لە ناو سکی دایکی . 
رێژەیەکی زۆر لە پرۆتین لە خۆ دەگرێت . 
دەکرێت وەک خوێ بۆ خواردن بەکاربێت ، چونکە تامی خۆشە . 
سوودێکی زۆری بۆ ئەو کەسانە ھەیە کە پاڵەپەستۆی خوێنیان بەرز دەبێتەوە . 
کالۆری بەرزی لەش کەم دەکاتەوە و رێگری لە قەڵەوی  مرۆڤ دەگرێت . 
سەرچاوە | الموضوع
 



766 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@