kurdzone

 
 تەندروستی

ھۆکارەکانی رشانەوەی بەردەوام   |  11/01/2024

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

دەکرێت بگوترێت کە رشانەوە حاڵەتێکی خۆ نەویستە لە مرۆڤ روودەدات کاتێک ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە ناو گەدە ھەیە لەناکاو دەردێت و ھەرچەندە رشانەوە ئازاری جەستەیی نییە ، بەڵام ھەستێکی ناخۆش دروست دەکات و مرۆڤ بێ ھێز دەکات. 
ھەرچەندە ھۆکارێکی زۆر ھەیە بۆ رشانەوە بەڵام ھەندێک مرۆڤ ساڵێ جارێک لەوانەیە تووشی ئەم حاڵەتە ببێت و ھەندێک کەس بۆ ماوەیەکی زۆر تووشی ئەم حاڵەتە نابێت ، بەڵام ھەندێک کەس بەردەوام ئەو کێشەیان ھەیە ، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند ھۆکارێک لەوانەش : 
پاڵەپەستۆی سۆزداری کە تووشی ھەندێک کەس دەبێت لە ھەندێک حاڵەتی دیاریکراو و ھەروەھا ترس و دڵە راوکێ بە تایبەتی لەلای پێگەیشتووان . 
 تووشبوون بە لەرز و تا و ئاوسانی لووتەکان ، ھۆکارن بۆ رشانەوە . 
 کەم خەوی و ماندووبوونی زۆر و ھەستیاری بەرامبەر ھەندێک شت و خواردن و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما  و نزمبوونەوەی . 
 خواردنەوەی مەی و خواردنی ھەندێک جۆری پەنیر . 
وەرگرتنی چارەسەری تیشکی و کیمیاویی بەتایبەتی بۆ ئەوانەی نەخۆشی شێرپەنجەیان ھەیە . 
ئیفلیج بوونی گەدە ، ئەمەش ئەو حاڵەتەیە کە بەشێک لە ماسولکەکانی دیواری گەدە بە تەواوەتی کار ناکەن و کاری ھەرس بە باشی بەڕێوە ناچێت . 
گیرانی ریخۆلەکان . 
تووشبوون بە سەر ئێشەی نیوەیی (Migraime) . 
 سەر سووڕان و ئاوسانی گوێچکە کان . 
 ئاوسانی گەدە و ریخۆلەکان . 
 لەکار کەوتنی جگەر . 
 تووشبوون بە جەڵتەی دڵ ، یا سست بوونی دڵ . 
زۆر چالاک بوونی رژێنی دەرەقی . 
 گرژبوون قۆلۆن . 
 خواردنی ھەندێک دەرمان وەک ئەسپرین و دژە ئاوسان. 
 ئاوسانی پەنکریاس . 
ژەھراوی بوونی خۆراکی (تسمم) . 
سەرچاوە | الموضوع



527 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@