»  هاوسەران

رێزی یەکتر بگرن و توانای یەکتری بەھەند وەربگرن

ارام روستایی - دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ر (نووسین)
رێزی یەکتر بگرن و توانای یەکتری بەھەند وەربگرن، وەلایەنە بەھێزەکانتان گەشە پێ بدەن، وە خاڵە لاوازەکان لەبیر بکەن ئەگەر ھاوسەران دەیانەوێت بەختەوەربن و لەگرفت دووربن، با ئەم کارانە ئەنجام بدەن:
١- رێزی یەکتر بگرن 
رێزگرتنی یەکتری واتە بەدەرخستنی خۆشەویستی و سۆزی تەواو بۆ یەکتری، وە ئاسان کردنی ژیان و سەختیەکانی لە جیاتی پاڵە پەستۆ خستنە سەری. وە رێزگرتنی خزم و دۆستانی و ڕک ڵێنەبوونەوەیان.
٢- توانای یەکتری بەھەند وەربگرن
کاتێک ھاوسەرەکەت توانای کارێکی ھەیە، یان لێھاتووە لەکارێک ئەوا دەست خۆشی لێ بکە و ھانی بدە. با ھەست بکات کە تۆ ئەم کارەی ئەمت بەدڵە و بزانێت کەسەرکەوتووە لەکارەکەی.
بەمە زۆر دڵخۆش دەبێت وە دەزانێت تۆ کەسێکیت ھەست بەتواناو لێھاتووی ئەو دەکەیت و بەھەندی وەردەگریت.
٣- لایەنە بەھێزەکانتان گەشە پێبدەن 
ھەوڵبدە لایەنە بەھێزەکانت پێش بخەیت، چونکە ھاوسەرەکەت واتێگەیشتووە کە تۆ لەم بوارەدا لێھاتوویت، وە دڵخۆشە بەتواناکەت لەم بوارەدا.
وە بە پەرەپێدانی تواناکانی ھاوژینەکەت بەختەوەری زیاتر دروست دەکەیت لەژیانت، بۆیە پەرەپێدانی تواناکانی ھاوژینەکەت سۆز و خۆشەویستی ئاراستەکەی بەرەو لوتکە دەروات. 
٤- خاڵە لاوازەکان لەبیر بکەن 
زۆر گرنگە ھاوسەران تیشک نەخەنە سەر خاڵە لاوازەکان و شت لێک نەبژێرن، چونکە لێک بژاردنی شتەکان خۆشەویستی کاڵ دەکاتەوە، بەڵام لەمە گرنگتر ئەوەیە ھەوڵبدەن خاڵە لاوازەکان بەشێوەیەکی ژیرانە بەھێز بکەن، بەبێ بوونی ھیچ نیازێکی پاسا و رەخنەی رووخێنەر. 
* ئەمانە چەند خاڵیک بوون، کە بە جێبەجێکردنیان بەختەوەریەکی تۆکمە لە نێوان ھاوسەران دەستەبەر دەکرێت.


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3393بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Jul 20 2022 3:49PM