»  تەندروستی

سوودەکانی سرکەی سێو

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
یەکێکە لەو بەرووبومانەی ئێستا خەڵکێکی زۆر رۆژانە بەکاری دەھێنن بریتیە لە سرکەی سێو ، لە ئێستادا ئەم پێکھاتەیە لە مارکێتەکان بەشێوەی پیشەسازی ھەیە و ھەروەھا لە بەشێک لە ناوچەکان بە شێوەی خۆماڵی دروست دەکرێت . 
لەم بابەتە تیشک دەخەینە سەر گرنگترین سوودەکانی سرکەی سێو . 
١.یارمەتیدەرە بۆ لەناوبردنی بەکتریای زیانبەخش . 
٢. دەکرێ وەک پاککەرەوەی ھەندێک برین بەکاربھێندرێت. 
٣. یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی شەکر لە خوێن .
٤. یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی کێش و سووتاندنی چەوری لەش . 
٥.ھەستی تێربوون لەلای مرۆڤ زیاتر دەکات ، چونکە دەوڵەمەندە بە کاربۆھیدرات . 
٦. یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی کۆلیسترۆل و چەوری لە خوێن . 
٧. قژی سەر جوانتر دەکات و وا دەکات نەرمتر دەرکەوێت . 
٨. رێگری دەکات لە دروست بوونی کێشەی ھەرس کردن . 
٩. چارەسەرێکی زۆرباشە بۆ ئاوسانی قورگ و نەھێشتنی گیرانی لووت . 
١٠ . یارمەتیدەرە بۆ نەھێشتنی بێ تاقەتی لەلای مرۆڤ . 
١١. یارمەتیدەرە بۆ نەھێشتنی گرژبوونی ماسولکەکانی قاچ. 
١٢. یارمەتیدەرە بۆ سپی بوونەوەی ددان . 
١٣. یارمەتیدەرە بۆ نەھێشتنی ژەھری لەش . 
١٤. یارمەتیدەرە بۆ چالاکبوونی سووڕی خوێن و چالاککردنی دڵ . 
سەرچاوە | توب وێب. 
 


«  ته‌واوی بابه‌ته‌ پزیشكیه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2384بینین‌‌‌
8 مانگ پێشتر - Sep 15 2023 2:01AM