»  تەندروستی

سوودەکانی شیر و خورما بەیەکەوە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
ئەگەر ھاتوو شیر و خورما بەیەکەوە تێکەڵ کرا ، ئەوا سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە و لەشی مرۆڤ سوودێکی زۆر لەم پێکھاتەیە بەیەکەوە دەبینێت و ھەردووکیان تەواوکەری یەکترن بۆ دابین کردنی پێداویستیە خۆراکییەکانی لەش وەک ئەوەی شیر مادەی ئاسنی تێدا نییە بەڵام خورما زۆر دەوڵەمەندە بەم کانزایە . 
لەم بابەتە گرنگترین ئەو سوودانەتان بۆ دەخەینە روو کە لە خواردنی شیر و خورما دەستتان دەکەوێت .. 
١.پاراستنی مرۆڤ لە نەخۆشیە شێرپەنجەییەکان ، چونکە ھەردووکیان مادەی دژە ئۆکسیدیان تێدایە و بەرەنگاری شێرپەنجە دەبنەوە . 
٢. گەشەکردنی خانەکان و پتەوبوونی ئێسکەکان و مرۆڤ دەپارێزن لە تێکچوونی ئێسکەکان ، چونکە دەوڵەمەندن بە کالسیۆم و فوسفۆر و مەگنسیۆم . 
٣. کاری ئەنزیمەکان چاڵاکتر دەکەن و خوێیەکان ھەڵدەمژن و کاری جگەر باشتر دەکەن  و وای لێدەکەن ژەھرەکانی ناوی دەربدات و بەرگری لەش بەھێزتر دەکەن . 
سەرچاوە | الموضوع 
 


«  ته‌واوی بابه‌ته‌ پزیشكیه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1980بینین‌‌‌
8 مانگ پێشتر - Sep 15 2023 10:51AM