»  تەندروستی

سوودەکانی زەیتی کونجی

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
روونی کونجی یەکێکە لەو خۆراکانەی سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە ئەگەر ھاتوو بە شێوەیەکی رێک و پێک بەکارھات و گرنگترین سوودەکانی روونی کونجی بریتین لە : 
١.یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئاوسان (التھابات). 
٢. زەیتی کونجی سوودێکی زۆری بۆ ریخۆلەکان ھەیە و قەبزی ناھێلێت . 
٣. یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی سوووتان. ئەمەش دەکرێت وەک مەرھەم بەکار بێت و ئازاری سووتان کەم دەکاتەوە. 
٤. رێژەی شەکر لە خوێن کەم دەکاتەوە . لەبەر ئەمە سوودێکی زۆری بۆ نەخۆشانی شەکرە ھەیە.
٥. زەیتی کونجی ئاوسانی پدوەکان کەم دەکاتەوە و دەکرێت ھەندێک زەیتی کونجی لە ناوەوەی دەم بدەیت و ئینجا بیشێلی و بۆ ماوەی ١٠ رۆژ ئەم کارە دووبارە بکەوە و ئینجا ددانت بشۆ.
٦. پاڵەپەستۆی خوێن کەم دەکاتەوە، لەبەر ئەمە ئەوانەی کێشەی بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێنیان ھەیە دەتوانن ئەم زەیتە بەکار بھێنن. 
٧. سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی منداڵی تازە لە دایک بوو ھەیە بەتایبەتی ئەگەر ھاتوو بەم زەیتە شێلات . 
سەرچاوە | الموضوع 



«  ته‌واوی بابه‌ته‌ پزیشكیه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2073بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Oct 26 2022 12:51PM