»  تەکنەلۆژیا

كۆمەڵە سودێكی مۆبایلی زیرەك

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
لەگەڵ ئەوەی رۆژانە باس لە زیانەکانی مۆبایل و بەکارھێنانی دەکرێت ، بەڵام لە بنەڕەتدا مۆباییل سوودی یەکجاری زۆری ھەیە ئەمەش لەسەر ئەو کەسە دەوەستێت کە بەکاری دەھێنێت . 
گرنگترین سوودەکانی مۆبایلیش بریتین لە : 
١.دیاریکردنی شوێنی جوگرانی (GPS)
زۆرینەی مۆبایلەکانی سیستەمی دیاریکردنی شوێنی جوگرافی تێدایە و ئەمەش یارمەتیدەرێکی زۆرباشە بۆ ھەموو خەڵکی لە سەرتاسەری جیھان ، بەھۆی کاری گەشتیاران زۆر ئاسان بووە کاتێک سەردانی وڵاتیک دەکەن ، یاخود لەناو وڵاتێک بۆ دۆزینەوەی شوێنێک کە پێشتر نەتزانیووە لە کوێیە . 
ئەم سیستەمە وا دەکات کە شوفێر یا کەسی پیادە بە ئاسانی بگاتە شوێنی مەبەست بێ ئەوەی ئەزیەتی ئەوە بکێشێت لە خەڵک بپرسێت یا ناچار بێت نەخشەی کاغەز بەکار بھێنێت. 
٢.پاراستنی تایبەتمەندی : 
زۆرینەی مۆبایلەکان سیستەمی پاسۆردی تێدایە ئەمەش وا دەکات ئەو کەسەی مۆبایلی ھەیە بە ئاسانی پارێزگاری لە تایبەتمەندییەکانی خۆی بکات و کەس نەتوانێت بە بێ پرسی ئەو مۆبایلەکەی بەکار بھێنێت. 
٣. کاتێکی خۆشت پێ دەبەخشێت: 
مۆبایلە زیرەکەکانی ئێستا  ئەوەی چەندین بەرنامەی سەرنج راکێش لە خۆ دەگرن وا دەکات زیاتر سوود لە مۆبایلەکە ببینی و کاتێکی خۆش بەسەر ببەی ، ئەمەش لەسەر بەکارھێنەر وەستاوە ، چونکە لەم  دۆخەش نا بێت زێدەڕۆیی بکرێت لە بەکارھێنانی بەرنامەکان . 
لەنێو مۆبایلە زیرەکەکان رێگەی ئەوەت پێدەدات زۆرترین گۆرانی و بەرھەمی دڵخوازی خۆت خەزن بکەیت و بۆ ھاوڕێکانتی بنێری و ھەروەھا ئەو یادگارییانە تۆمارت کردووە لە شوێنێک جیگەیان بکەیتەوە و یا ھاوبەشی بکەی لەگەڵ کەسانی نزیکی خۆت . 
٤. پەیوەندییەکان ئاسان دەکات : 
مۆبایلە زیرەکەکان وا دەکات بە ئاسانترین رێگە پەیوەندی بە کەسە ئازیزەکانت بکەیت ، ھەرچەندە ھەندێک خەڵک دەڵێن پەیوەندییەکانی لاواز کردووە ، بەڵام گەر لە گۆشە نیگایەکی دیکە سەیری بکەیت ، دەبینی لە ئێستادا رۆژانە دەتوانی پەیوەندی بە کەسانی نزیکی خۆت بکەیت لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات ، ئەم کارەش پێشتر ئەستەمتر بوو . 
ھەندێک سوودی دیکەی مۆبایل : 
دەکرێت مۆبایلەکەت وەک کتێبخانەیەکی ئەلیکترۆنی لێبکەیت و زۆرترین کتێبی تێدا هەڵبگریت ، بەتایبەتی ئەوانەی لەکاتی دەست بەتاڵی ئارەزوو دەکەیت بیخوێنیتەوە .
مۆبای یارمەتیت دەدات بە ئاسانی مانای وشەکان بدزۆیتەوە ، ئەمەش بە دابەزاندنی چەند فەرھەنگێکی جیاواز لە زمانە جیاوازەکانی جیھان . 
دەکرێت بۆ منداڵان سوودی لێ ببیندرێت ئەمەش لە رێگەی دابەزاندنی بەرنامەی  بەسوود بۆیان . 
دەتوانی لە ئێستادا کاری بازاڕکردن لەرێگەی مۆبایلەکەت ئەنجام بدەیت . 
سەرچاوە | الموضوع 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2444بینین‌‌‌
7 مانگ پێشتر - Oct 11 2023 9:53PM