»  تەندروستی

چەند ئامۆژگارییەک بۆ کەمکردنەوەی ئارەقەی بن ھەنگڵ

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
یەکێک لەو گرفتانەی تووشی مرۆڤ دەبێتەوە لە وەرزی ھاوین زۆر ئارەقەکردنە و بەتایبەتی ئارەقەکردنی بن ھەنگڵ چونکە ھەم بۆنی ناخۆشە و ھەمیش جلەکانی زەرد دەکات ، لەم بابەتە چەند ئامۆژگاریەکتان بۆ دەخەینە روو بۆ کەمکردنەوەی ئەم حاڵەتە . 
خۆت بە دوور بگرە لەو قوماشانە کە قورسن و دەبنە ھۆی زیاد بوونی ئارەقەکردن، لە بڕی ئەمە ھەوڵبدە ئەو جۆر جلانە بپۆشی کە لە لۆکە  دروست کراون چونکە سووکترن . 
رۆژانە بە سابونێک خۆت بشۆ کە دژە بەکتریا بێت ، بۆ ئەوەی بۆنە ناخۆشەکەی بن ھەنگڵ لەناو ببەیت ، دوای خۆ شووشتنیش ئەو بۆنانانە (موعەتەر) بەکار بێنە کە بن ھەنگڵ بۆن خۆش دەکات. 
(بەتانەی تایبەت ھەیە بە بن ھەنگڵ) ھەوڵبدە بە دەستیان بێنی و لە بن ھەنگڵتی دابنێ بۆ ئەوەی ئارەقەکە بمژێت و جلەکانت لە زەردبوون بپارێزێت. 
•خۆت بە دوور بگرە لەو خۆراکانەی کە مادەی کیمیاوی زۆری تێدایە و ئەو خۆراکانەی زۆر لەناو قووتوو دادەندرێن ، چونکە دەبنە ھۆی زۆر ئارەقەکردن و کێشەی قەڵەویت بۆ زیاد دەکات ، لەبەر ئەمە خۆت بە دوور بگرە لە خوارنی سوورکراوە و بەستوو ، لە بڕی ئەمانە میوە زۆر بخۆ لەگەڵ سەوزەوات و ماسی و گۆشتی فرێش. 


سەرچاوە | الموضوع 


«  ته‌واوی بابه‌ته‌ پزیشكیه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1540بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Jun 25 2022 12:25PM