چۆن وەرزشی بەرزکردنەوەی قورسایی بکەین؟
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
بەرزرکردنەوەی قورسایی سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە و دەبێتە ھۆی کەمبوونەوەی پاڵەپەستۆی بەرز لە ناو لەشی مرۆڤ ، چونکە وا دەکات خوێن بە شێوەیەکی باشتر جوولەی خۆی بکات و ھەروەھا بەرزکردنەوەی قورسایی دەبێتە ھۆی توانەوەی شەکر لەناو لەش و دەبێتە ھۆی کەمبوونەوەی چەوری و پتەوبوونی ماسولکەکان و چەندین سوودی دیکەشی ھەیە، لەگەڵ ئەوەش ھەندێک جار گەر بە شێوەیەکی رێک وپێک ئەنجام نەدرێت ئەوا زیانی دەبێت لەوانەش :
• ھەندێک کەس قورسایی زیاتر لە توانای خۆیان بەرز دەکەنەوە ئەمەش تووشی پێکانیان دەکات لەبەر ئەمە واباشترە بە کێشی کەم کەم دەست پێبکەن بۆ ئەوەی ماسولکەکان بە قۆناغ گەشە بکەن .
• کاتێک یاریزانەکە دەگاتە ئاستێکی بەرزتر پێویستی بە سەرپەرشتیاری تایبەت دەبێت ، چونکە دەبێت کێشی قورس بەرزبکاتەوە و ھەندێک جار گەر بەتەنیا بێت لەوانەیە کێشەکە بەسەری دا بەربێتەوە و تووشی پێکانی قورسی بکات.
•ئەنجامدانی راھێنانی بەرزکردنەوەی قورسایی لە تەمەنی ھەرزەکاری و پێش گەشەکردنی سروشتی لەش ، دەبێتە ھۆی تێکچوونی گەشەی سروشتی لەبەر ئەمە پێویستە تا تەمەنی ١٧ ساڵی ھەرزەکاران لەم جۆرە وەرزشە بەدووربن.
• ھەندێک جار بەرزکردنەوەی قورسایی دەبێتە ھۆی گرژبوونی ماسولکەکان و بەربوونەوەی قورساییەکە ئەمەش زیانێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە .
• بەشێک لە یاریزانەکان لەناکاو کێشێکی زۆر بەرز دەکەنەوە ئەمەش دەبێتە ھۆی پچڕانی ماسولکەکان .
سەرچاوە | الموضوع
|
« تهواوی بابهته پزیشكیهكان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وهرگرتنی چارهسهری گونجاو سهردانی پزیشك بكه! »
« مافی بڵاوکردنهوهی ئهم بابهته بۆ کوردزۆن پارێزراوه »
|