چەند ڕێگەیەکی سیحراوی بۆ سپیکردنەوەی ددان
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
زۆرینەی مرۆڤەکان ئارەزوو دەکەن کە ددانەکان سپی بێت و ھەندێ پەنا دەبەنە بەر پزیشکی پسپۆڕ ، بەڵام ئەمە پارەیەکی زۆری دەوێت و ھەموو کەس لە توانای نییە ئەم پارەیە دابین بکات ، ھەندێک رێگەی دیکەیان تاقیکردووتەوە ، ھەرچەندە لە رووی زانستی ئەوە نەسەلمێندراوە کە تاچەند کاریگەری ھەیە ، بەڵام ئەوانەی تاقیانکردووتەوە دەلێن سوودێکی زۆری بۆ ددانمان ھەبووە , گرنگترین رێگەکانیش بریتین لە :
١.بەکارھێنانی خەڵووز :
ھەندێک کەس ئەو رێگەیان تاقیکردووتەوە و دەڵێن ، دەتوانی ددانەکانی بە خەڵوز پاک بکەیتەوە بەڵام دەبێت بە وریایی ئەم کارە بکەیت ، ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی ژەھرەکانی ناو دەم نەمێنێت و کلسی سەر ددانەکان ناھێلێت.
٢. سەڵساڵی کاولین . (Kaolin clay) :
ئەم جۆرە قورە کاریگەری ھەیە لەسەر نەھێشتنی کلسی سەر ددان و ھۆکارە بۆ سپیکردنەوەی ددانەکان .
٣. پەلکی میوەکان :
ھەندێک پەلکی میوە ھەیە کە دەبێتە ھۆی سپیکردنەوەی ددانەکان وەک ، پەلکی لیمۆ ، پرتەقاڵ و مۆز ، ئەمانە ھەموو ھۆکارن بۆ سپیکردنەوەی ددانەکان بە شێوەیەکی سروشتی .
سەرچاوە | الموضوع
|
« تهواوی بابهته جوانكاریهكان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وهرگرتنی چارهسهری گونجاو سهردانی پزیشك بكه! »
« مافی بڵاوکردنهوهی ئهم بابهته بۆ کوردزۆن پارێزراوه »
|