»  تەندروستی

زەیتوون ئازار کەم دەکاتەوە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
کۆمەڵێک لە توێژەرانی ئەمەریکی ئەوەیان سەلماندووە کە زەیتی زەیتوون پێکھاتەیەکی کیمیاوی تێدایە ھاوشێوەی دەرمانی (ئیبۆبرۆفین) کاردەکات . 
ئەم دەرمانەش کار دەکات لەسەر کەمکردنەوەی ئازارەکان و نەھێشتنی ئاوسان . 
توێژەران دەڵێن ، زەیتی زەیتوون ھەرچەندە چەندین پێکھاتەی کیمیاوی جیاواز لە خۆ دەگرێت ، بەڵام بە دڵنیاییەوە کاریگەری ھەندێکیان ھاوشێوەی ئیبۆبرۆفینە کە ئازاری لەشی مرۆڤ کەم دەکاتەوە . 
توێژەران دەڵێن ، خواردنی زەیتوون بۆ ماوەیەکی زۆر ھێزی بەرگری لەش بەھێزتر دەکات و رێگری دەکات لە تووشبوون بەھەندێک نەخۆشی . 
سەرچاوە | ماڵپەڕی  ٥٨٤topic


«  ته‌واوی بابه‌ته‌ پزیشكیه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
299بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Jul 14 2023 3:12PM