جەڵتەی دڵ و بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
توێژینەوە فەرەنسیەکان ئەوەیان دەرخستووە کە بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن ھۆکاری سەرەکییە بۆ جەڵتەی دڵی کوشندە بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کێشیان زۆرە .
جگە لەمەش بەزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن ھۆکارە بۆ جەڵتەی مێشک .
توێژەرە فەرەنسییەکان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن لای ئافرەتان و پیاوان و بەتایبەتی ئەوانەی کێشیان زۆرە ، مەترسی گیان لەدەستدانیان بە جەڵتەی مێشک و جەڵتەی دڵ زیاترە بە بەراورد بەو کەسانەی پاڵەپەستۆی خوێنیان ئاساییە .
توێژەران دەڵێن باشترین رێگە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی گیان لە دەستدان بە جەڵتەی دڵ لەلای ئەو کەسانەی کێشیان زۆرە ، بریتیە لە پارێزگاری کردن لە پاڵەپەستۆی خوێنیان و ھەروەھا کەمکردنەوەی کێشیان بۆ ئاستێکی باش.
سەرچاوە | ماڵپەڕی ٥٨٤topic
|
« تهواوی بابهته پزیشكیهكان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وهرگرتنی چارهسهری گونجاو سهردانی پزیشك بكه! »
« مافی بڵاوکردنهوهی ئهم بابهته بۆ کوردزۆن پارێزراوه »
|