»  ئەندازیاری

ئەندازیاری شارستانی و رووپێوکردنی دامەزراوەکە بەشێوەیەکی وورد

ارام روستایی - دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ر (نووسین)
ئەندازیاری شارستانی دەبێت سەرپەرشتی رووپێوکردنی زەوی کارەکە بکات، لەگەڵ ئەندازیاری رووپێو و رووپێو و کارمەندانی تایبەت.
مەبەست لە رووپێوکردن ھەموو بوارەکانی زەویە لە رێکخستن و بڕین و پڕکردنەوە و دانانی کۆدی پرۆژەکە و رێکخستنی سنوور و بەرزی و نزمی بەپێی تۆری ئاو و شەقامەکان و کارەبای ژێر زەوی، تاوەکو بەریەک و شکستی تۆرەکان نەبێتە گرفت.

ھەروەھا دەبێت کاری رووپێوی لەھەموو کاتەکان رێکبخرێت، بۆ نموونە کە نھۆمێک تەواو دەبێت پێویستە بۆ نھۆمی دووەم کۆد دابنرێتەوە تاوەکو لە تەواوی گرفتەکانی تر دووربێت.


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3302بینین‌‌‌
6 ساڵ پێشتر - Jan 7 2018 3:53PM
12