»  جوانکاری

چۆن پارێزگاری لە جوانیت دەکەیت لەمانگی رەمەزان

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
١.سەرەتا نابێت ئەم ھەنگاوانە پشتگوێ بخەیت ، رۆژانە رووخسارت بشۆ و کرێمی تایبەتی لێبدە ، بەتایبەت ئەگەر ھەندێک ماکیاژت کردبوو ، بۆ ئەوەی پێستی رووخسارت لە ووشک بوون بپارێزی . 
٢. دوای بەربانگ بەلایەنی کەم ھەشت کوپ ئاو بخۆرەوە تا دەگەیتە پارشێو بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەو ئاوە بکەیتەوە کە لەدەستی دەدەیت . 
٣. بۆ پارێزگاریکردن لە بۆنی دەم ، کاتی پارشێو کوپێک چای سەوز بخۆرەوە ، چونکە ئەو مادانەی تێدایە کە یارمەتیت دەدات بۆ لەناوبردنی بەکتریا کە بۆنی دەم ناخۆش دەکەن . ھەروەھا دەکرێت ھەندێک ھێل و دارچین لەچایەکەت بکەیت کە بەھەمان شێوە کاریگەریان لەسەر بەکتریا ھەیە و بۆنی دەم خۆش دەکەن . 
٤. تا دەکرێت سەوزەوات بخۆ وەک کەرەوز و مەعدەنووس و نەعناع و تەرەتوولە ، چونکە ئەمانە مادەی کلۆرۆفیل لەخۆ دەگرن و رووبەرووی میکرۆبەکان دەبنەوە و یارمەتیدەرن بۆ بۆن خۆشکردنی دەم . 
٥. ھەفتانە(حەمام زەیت)ێک بۆ قژت ئەنجام بدە ، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە قژت بکەیت ، ھەروەھا زەیتی زەیتوون بەکاربھێنە یا زیەتی گوێزی ھیندی یا زەیتی باوی و زەیتی کونجی ، ئەمانە ھەموویان سوودیان بۆ قژ ھەیە . 
٦. پارێزگاری لەکاتەکانی نووستنت بکە ، نابێت رۆژانە لە ٦ کاتژمێر کەمتر بخەویت ، بۆ ئەوەی رێگری لە دەرکەوتنی رەشایەتی پێش چاو بگری و دووربکەوە لە ماکیاژی زۆر ، بۆ ئەوەی پێستی رووخسارت تێک نەچێت . 
سەرچاوە | پێگەی سیدتی 


«   ته‌واوی بابه‌ته‌ جوانكاریه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
508بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Aug 3 2023 6:21PM