»  جوانکاری

چۆن پارێزگاری لە کێشی لەشت دەکەیت لەمانگی رەمەزان

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
لەم بابەتە بە کورتی تیشک دەخەینە سەر چۆنیەتی پارێزگاریکردن لە کێشی لەشت . 
١.با بەربانگت بە دەنکە خورما بێت ، چونکە زۆر گرنگە بۆ لەش و کۆمەڵێک مادەی خۆراکی لەخۆ دەگرێت وەک کانزاکان و ڤیتامینەکان کە لەش پێویستی پێی ھەیە ، بەڵام ئاگاداربە زۆری مەخۆ چونکە زۆر خواردنی خورما دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی رێژەی شەکر و دەبێتە ھۆی زیاد بوونی کێشت ، لەبەرئەمە سێ دەنکە خورما زۆرباشە . 
٢. پێویستە لەسەرت شۆربا بخۆیت ، چونکە زۆر گرنگە بۆ لەش و تەڕیەتی لەش دەپارێزێت و ھەروەھا وات لێدەکات ھەست بە ماندووبوون نەکەیت . 
٣. زەڵاتە لە بیرمەکە چونکە کومەڵێک مادەی ریشالی لە خۆ دەگرێت گە رێگری لە قەبزی دەکات ، وا باشترە زەڵاتەکە سەوزەوات لەخۆ بگرێت وەک خاس و زەعتەر و سپێناغ . 
٤. دووربکەوە لە شتی سوورکراوە ، چونکە ئەوانە ھۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی کێشی لەش و لەبڕی ئەمانە دەکرێت شتی برژاو بخۆیت ، چونکە تەندروسترە . 
٥. رۆژانە بەپێی پێویست ھەندێک راھێنانی وەرزشی بکە وەک پیاسەکردن ، با ئەم کارەش بۆ ماوەی ٣٠ خولەک بێت . 
سەرچاوە | پێگەی سیدتی 


«   ته‌واوی بابه‌ته‌ جوانكاریه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
456بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Aug 3 2023 6:21PM