»  خواردن و خواردنەوە

ئامادەکردنی نایابترین شەربەتی گێزەر

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
پێکھاتەکان : 
دوو کیلۆ گرام گێزەر 
دوو کوپ سەھۆڵی ووردکراو 
ھەندێک پەلکی نەعناع 
چۆنیەتی ئامادەکردنی : 
گێزەرەکان بە باشی بە ئاوی سارد بشۆوە ، ئینجا سپییان بکە . گێزەرەکان زۆر بە باشی پاک بکەوە لەو خۆڵەی پێی وەدەنوووسێ ، ئینجا جارێکی دیکە بیشۆوە . 
گێزەرەکان بە شێوەی درێژی (ستوونی) ببڕە بە بەکارھێنانی چەقۆیەکی تیژ ، دەبێت رەچاوی ئەوە بکەیت کە گێزەرەکان بۆ دەمی عەسارەکە گونجاو بن . 
دانە دانە گێزەرەکان بخە ناو عەسارەکە تا ھەمووی تەواو دەبێت . 
ئینجا سەھۆڵ لە ناو پەرداخ بکە و شەربەتی گێزەری تێبکە ، ئینجا لەسەر ھەر دانەیەکیان پەلکە نەعناع دابنێ وەک جوانکارییەک و ئامادە دەبێت بۆ پێشکەش کردن . 
سەرچاوە | الموضوع



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2587بینین‌‌‌
10 مانگ پێشتر - Jul 14 2023 3:07PM