»  کورتەچیرۆک

مەکر و فێڵی پیاوان

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
ئەوەی تا ئێستا زاندراوە ھەموو کات مەکری ژنان زاڵتر بووە بەسەر مەکری ژنان، بەڵام ھەندێک جاریش پیاوان زۆرزانن و مەکری گەورەیان ھەیە و دەتوانن فێل لە ژنەکانیان بکەن . 

لە دێر زەمانەوە قازییەک ھەبوو بە بێ ئاگاداری خێزانی یەکەمی ژنێکی دیکەی ھێنابوو، بەڵام ژنەکەی ھەستی بە شتێک کردبوو بێ ئەوەی ھیچ بەڵگەیەکی لەبەردەست دابێت . 
ژنی یەکەمی ھەرچەند جارەی بابەتەکەی دەکردەوە، قازی بەخێرایی ئەو بابەتەی دادەخست و دەیگووت ئەمانە خەیاڵی خۆتن و ھیچ شتێک وا بوونی نییە . 
قازی بیری کردەوە  ناتوانێت تا سەر خۆی لە خێزانەکەی بدزێتەوە و ھەموو کات بابەتەکەی پێ دابخات لەبەر ئەمە بیری لە پلانێک کردەوە . 
قازی بە ژنی دووەمی گووتن سەردانی ماڵەوەیان بکات و بڵێت گوومانم لە پیاوەکەم ھەیە کە ژنی بەسەرم ھێنابێت بەلام ھیچ بەڵگەیەکم نییە و نازانم چی بکەم . 
بۆ بەیانەی ژنی دووەمی قازی لە دەرگای ماڵی قازی دا و گووتی ھاتووم پرسێک بە قازی بکەم و ئامۆژگاریم بکات، ژنی یەکەمی قازی دەرگای کردەوە و گووتی : فەرموو ئێستا قازی لە ماڵەوە نییە، بەڵام بەم زووانە دێتەوە (بێ ئاگا لەوەی ئەوە ژنی دووەمی قازییە ) ..!! 
کاتێک قازی ھاتەوە ، ئافرەتەکە (خێزانی دووەمی قازی) گووتی : جەنابی قازی من ھاوسەرگیریم  کردوە و پیاوەکەی خۆم زۆر خۆشدەوێت و ئەویش منی خۆش دەوێت، بەڵام لەم ماوەیە گومانم لەلا دروست بووە کە پیاوەکەم ژنێکی دیکەی ھێناوە بەڵام ھیچ بەڵگەیەکم نییە و ھەردەم لەوەسوەسە دەژیم. 
ئافرەتەکە گووتیشی : ھەرچەند ئەم بابەتە لەگەڵ پیاوەکەم دەکەمەوە، ئەو بابەتەکە دادەخات و دەڵێت گومانی خراپم پێ دەبەیت و ھیچ شتێک لە گۆڕێ نییە ..!! 
قازی گووتی : پیاوەکەت راست دەکات ئەم جۆرە قسانە تەنھا وەسوەسەی شەیتانە و تۆ خۆت پێ سەرقاڵ کردوە و پێویستە خۆت لەم جۆرە بیرکردنەوانە بە دوور بگریت . 
قازی گووتی : ئێمە بۆ دوور بڕۆین خێزانەکەم (قازی مەبەستی لە ژنی یەکەمی بوو) ھەمان گومان بە من دەبات و ھەموو جار ئەم بابەتەم لەگەڵ دەکاتەوە  و منیش ھەمان وەڵامی دەدەمەوە . 
قازی گووتی : بۆ سەلماندنی راستی قسەکانم لە پێش ئێوە دەڵێم، گەر ژنێکی دیکەم لە دەرەوەی ئەم ژوورە ھەبێت ئەوا لە ئێستاوە تەڵاقی کەوتبێت ..!! 
ژنی یەکەمی قازی کە گوێی لەم قسەیە بوو لە خۆشیان ھەستایەوە سەر پێ و چوو قازی ماچ کرد و گووتی بەڵێن بێت جارێکی دیکە گومانی خراپت پێ نەبەم ...!!

پەند : جار جارەش مەکری پیاوان زاڵ دەبێت بەسەر مەکری ژنان ..!!


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
8047بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Jun 25 2022 12:03PM