»  کورتەچیرۆک

براکەم رزگاری کردم

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
کچێک دەڵێت ، دوای ئەوەی ماڵەوەم خاوێنکردەوە و رێکم خست . 
براکەم تەلەفۆنی بۆکردم و گووتی : لەگەڵ ھاوژینەکەم دێینە سەردانت . 
چوومە مەتبەخەکەمان بۆ ئەوەی شتێک ئامادە بکەم .. 
بەڵام سەیرم کرد شتێکی ئەو تۆمان نییە پێشکەشیان بکەم . 
لەنێو ساردکەرەوەکە گەڕام ھەندێک پرتەقاڵم بینیەوە  و دوو پەرداخ شەربەتی پرتەقاڵم ئامادەکرد . 
کاتێک براکەم لە دەرگای و دەرگام کردەوە ، تووشی شۆک بووم .. 
چونکە براکەم ھاوژینەکەی و و دایکی ھاوژینەکەی لەگەڵ دابوو ، یەکەم جاریشی بوو لەماڵەوەم سەردانم بکات .. 
چوومەوە مەتبەخەکە دوو پەرداخ شەربەتەکەم بۆ ھاوژینی براکەم و دایکی دانا و پەرداخێکم ئاو ئامادە کرد . 
کاتێک بۆم بردن شەربەتە پرتەقاڵەکانم بۆ ئەوان دانا و بە براکەمم گووت ، دەزانم حەزت لەشەربەت نییە و حەزت لە تامی سێڤن ئەپە لەبەر ئەمە پەرداخێک سێڤن ئەپم بۆ ئامادەکردووی . 
براکەم فڕێکی لە پەرداخەکەی خۆی دا ، زانی سێڤن ئەپ نییە و ئاوە .. 
لەم کاتە دایکی ھاوژینەکەی گووتی ، من ئارەزووم لە سێڤن ئەپە ، چونکە بۆ گەدەم باشە .. 
لێرە تووشی شڵەژانێکی سەیر بووم ، ھەستم بە شەرمەزاری کرد لەبەرامبەر براکەم و میوانەکانم .. 
بەڵام براکەم رزگاری کردم 
گووتی : من پەرداخێکی دیکەی سێڤن ئەپت بۆ دەھێنم .. 
براکەم چووە مەتبەخەکە و لەناکام گوێمان لە شکانی شووشەیەک بوو .. 
براکەم گەڕایەوە و گووتی : ببوورن شووشەی سێڤن ئەپەکە لەدەستم کەوتە خوارەوە و شکا . 
بەڵام ئێستا دەچم لەو دوکانەی خوارەوە دانەیەکی دیکە دەکڕم .. 
لێرە دایکی ھاوژینەکەی گووتی : نا کوڕم لێی گەڕێ دیارە قسمەتی من لەو خواردنەوەیە نەبووە .. 
با بۆ جارێکی دیکە بێت .. 
کاتێک خوا حافیزیان کرد , براکەم لە باوەشی گرتم و بە نھێنی ھەندێک پارەی لەدەستم نا .. 
و گووتی : لە بیر نەکەی شوێنی سێڤنەکە خاوێن بکەوە ، بۆ ئەوەی مێروولە روو لەماڵەکەت نەکەن .. 
زەردەخەنەیەکی خۆشەویستی کرد و ماڵئاوایی کرد .. 
بەم رەفتارەی براکەم ھەستم بە شانازییەکی زۆر کرد ، چونکە ئەو نەبا تووشی شەرمەزارییەکی ناخۆش دەھاتم . 
برایان ، خوشکان .. 
تا پێتان دەکرێت لە حاڵەتە خۆش و ناخۆشەکان ئاگاداری یەکتری بن .. 
ھەست بە یەکتری بکەن بەتایبەتی لە حاڵەتە ناخۆشەکان و نەنگی یەکتری بپۆشن و زەردەخەنە بخەنە سەر لێوی ئازیزانتان.... 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
482بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Aug 11 2023 2:54PM