»  کورتەچیرۆک

بەربەستەکان بشکێنە بۆ گه‌یشتن به‌ سه‌ركه‌وتن

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
لە دێر زەمانەوە پیاوێکی دەوڵەمەند ھەبوو ئارەزووی لە بەخێوکردنی ئاژەڵ ھەبوو.
جارێکیان فیلێکیان بە دیاری بۆ ھێنا بۆ ئەوەی ببێتە بەشێک لە باخچەی ئاژەڵانی .

فیلەکە زۆر دەمارگیر بوو و بە ئاسانی ماڵی نەدەبوو .
پیاوە دەوڵەمەندە داوای لە یەکێک لەراھێنەرانی ئاژەڵان کرد یارمەتی بدات بۆ ئەوەی فیلەکە ماڵی بکات . 
پیاوەکە بە داواکارییەکە رازی بوو و ھاتە ماڵی پیاوە دەوڵەمەندەکە. 
راھێنەرەکە خۆی گەیاندە لای فیلەکە و یەکێک لە قاچەکانی بە تۆپێکی ئاسنی قورس بەستەوە .
فیلەکە زۆر ھەوڵیدا خۆی لە تۆپە ئاسنینەکە رزگار بکات، بەڵام بێ سوود بوو چونکە ئاسنەکە زۆر قورس بوو . 
ماوەی زیاتر لە ھەفتەیەک فیلەکە ھەر ھەوڵی دەدا خۆی لە تۆپە ئاسنەکە رزگار بکات بەڵام بێ سوود بوو .
رۆژ لە دوای رۆژ راھێنەرەکە لە فیلەکە نزیک دەبووە و ماڵی دەکرد . 
دوای چەند رۆژێک، راھێنەرەکە تۆپە ئاسنینەکەی گۆڕی بە تۆپێکی دار . 
بەڵام فیلەکە ھیچ جوولەیەکی نەکرد . 

خاوەن ماڵەکە سەری سوڕما لەو کارە و سەیری پێدەھات چۆن فیلەکە جوولە ناکات . 
رووی لە راھێنەرەکە کرد و گووتی : باشە چۆنە فیلەکە تۆپە دارەکە ناشکێنێت و خۆی رزگار ناکات، خۆ تۆپە دارەکە کێشی زۆر نییە و فیلەکەش دەتوانی بە ئاسانی وێرانی بکات. 
راھێنەرەکە گووتی : من و تۆ توانای فیلەکە دەزانین، بەڵام ئایا فیلەکە توانای خۆی دەزانێت ..!! 

پەند لەم چیرۆکە : زۆر جار لە ژیان ئێمە بەشێوەیەکی نەرێنیانە پەروەردە دەکرێین و کۆت و بەند دەکرێین بەھەندێک قسە کە دەبێتە رێگر لەبەردەممان بۆ پێشکەوتن، بەڵام ئێمە دەتوانین ئەو واقیعە بگۆڕین گەر جورئەتی ئەوەمان تێدا بێت ئەو بیرۆکە نەرێنیانە لە مێشکی خۆمان دەربکەوین و ھەنگاوێک بنێین بەرەو پێشەوە و وەک فیلەکە لە جێگە خۆمان چەق بەستوو نەبین و رازی بین بەقەدەری خۆمان ..!


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
4656بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Jun 25 2022 12:01PM