»  کورتەچیرۆک

راستیەکی تاڵ

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
یەکێک لە سەرمایەدارە بە ناوبانگەکانی چین کۆچی دوایی کرد و دوای خۆی زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری خێزانەکەی بە میرات جێھێشت. 
زۆری نەبرد خێزانەکەی مێردی بە شوفێری پیاوەکەی کردەوە. 
شوفێرەکە گووتی : ئەو ھەموو کاتە وام دەزانی من لەلای خاوەن کارەکەم کار دەکەم .. بەڵام ئێستا بۆم دەرکەوت ئەو بۆ من کاری دەکرد. 
راستیەکی تاڵ بەم شێوەیە : 
زیاتر بژی باشترە لەوەی پارەیەکی زۆرتر کۆبکەیتەوە، لەبەر ئەمە دەبێت ھەوڵبدەیت لەشێکی تەندروست وبەھێزت ھەبێت نەک پارەیەکی زۆری بێ سوود . 
لەناو باشترین مۆبایلەکانی ئێستا، تۆ پێویستیت بە لە ٧٠% تایبەتمەندییە نوێیەکان نییە و زیاتر بۆ قسەکردن و نامە گۆڕینەوە بەکار دێنی، مۆبایلەکەی دیکەشت ھەمان کاری دەکرد . 
لە نێو ئۆتۆمبێلە گرانبەھاکان , لە ٧٠% جوانکارییەکان و شتە زیادەکان و خێراییەکانی بە کەڵکت نایەت. 
ئەگەر ھاتوو ڤێلایەکی گەورە و مەزنت ھەبوو ئەوا تۆ لە ٧٠% بەشەکانی بەکار ناھێنی و تەنھا کارەکانت لە چەند ژوورێکی دیاریکراو رایی دەبێت و تێیدا ئاسوودە دەبی. 
دەربارەی جلە زۆرەکانت، بە دڵنیاییەوە لە ٧٠% جلە زۆرەکانت گەر نەشبێت ئەوا کێشە نییە، چونکە زۆربەیان پێویست نین و زیاتر جوانکارین و بەکاریان ناھێنی . 
ئەو ژیانەی بەسەرنت برد بۆ کۆکردنەوەی پارە و سامان .. ٧٠% دەچێتە گیرفانی کەسانی دیکە و چێژی لێ دەبینن . 
لە بەر ئەمە چێژ لە ٣٠% خۆت ببینە! 
١.چەند مانگ جارێک بڕۆ پشکنینێکی پزیشکی بکە ئەگەر پێویستیشت پێی نەبوو. 
٢. ئاو زۆر بخۆوە ئەگەر تینووش نەبووی. 
٣. فێربە لە بیر بکە ئەگەر کێشەکە گەورەش بوو . 
٤. کەسێکی سادە بە، ئەگەر ھاتوو کەسێکی دەوڵەمەندیش بووی و خاوەن دەسەڵاتیش بووی. 
٥. فێربە قەناعەتت ھەبێت، ھەتا ئەگەر دەوڵەمەندیش نەبووی . 
٦. راھێنان بە جەستەت و عەقڵت بکە، ئەگەر ھاتوو کارێکی زۆریشت ھەبوو . 
٧. کەمێک لەکاتی خۆت بۆ ئەو کەسانە تەرخان بکە کە گرنگن لە ژیانت . 
٨. ھەندێک کات لە گەڵ خۆت بەسەر ببە، گەشت بکە ، پیاسە بکە ، بخوێنەوە ، سوپاسی خوای گەورە لەسەر ئەو نیعمەتانەی پێی بەخشیووی کە لە ھەژمار نایەن .


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2729بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - May 31 2022 3:34PM