تووتی یەکێکە لە باڵندانەی کە خەڵک لەماڵەوە رایدەگرێت و بەھۆی ئەوەی دەتوانێت ھەندێک دەستەواژە دەرببڕێت ئەوا خەڵک زیاتر خۆشییان دەوێت و پەیوەندی لەگەڵ دروست دەکەن، بەڵام ھەندێک جار وا رێک دەکەوێت کە بێچووە تووتیەک بکڕیت و توانای قسەکردنی نەبێت، لەم بابەتە چەند ھەنگاوێکتان پێ ئاشنا دەکەین کە دەتوانن بەھۆیەوە تووتیەکانتان فێرە قسەکردن بکەن :
• بەھێمنی قسەی لەگەڵ بکە و بازیاتر بتناسێت .
• دەست نیشانکردنی ھەندێک وشە و بەدانایی دەریببڕە بۆ ئەوەی فێری بێت وەک (ھەلو) یان (بای) .
• دووبارە کردنەوەی ئەو وشانەی کە تووتیەکە ئارەزووی پێدەکات و وەڵامدانەوەی بۆ ھەیە .
• ئارام بگرە لەسەر فێرکردنی تووتیەکەت، چونکە ھەندێک جۆری تووتی ھەیە درەنگتر فێری قسەکردن دەبێت و ھەروەھا پێویستە ستایشی بکەی بۆ ئەو کارەی دەیکات.
• ئەگەر زانیت بە ئاسانی فێرە قسەکردن نابێت، ئەوا دەتوانی فێری فیکەلێدانی بکەیت.
• بەحەماسەتەوە ئەم کارە لەگەڵ تووتیەکەت بکە، چونکە تووتی ھەستیارە و لێت تێدەگات.
• ھەر وشەیەک دەتەوێت فێری تووتیەکەی بکەی ئەوا بە چەند ئاوازێک ھەوڵی لەگەڵ بدە تا لەگەڵ یەکێکیان ئاشنا بێت.
• ھەر وشەیەک کاتێکی دیاریکراوی بۆ دیاری بکە، بۆنموونە وشەی بەیانی باش تەنھا لە بەیانیان لەگەڵی ھەوڵبدە و وشەی شەوشاد لە شەوان بۆی دووبارە بکەوە .
• ھەوڵمەدە بە زۆری فێری قسەکردنی بکەیت، بەڵکو ھەوڵدە قسەی لەگەڵ بکەی بۆ ئەوەی ئاسوودە بێت لەگەڵ و ھێواش ھێواش خۆی فێری ھەندێک شت دەبێت .
• دەبێـت تووتیەکە لە شوێنێک دابنێیت کە بتوانێت خەڵک ببینێت و فێری قسەکردن بێت .
• کاتێک تووتیەکەت فێری قسەکردن دەکەیت دبێت لە کەشێکی ئارام بێت و نابێت تەلەفزیۆن و یا رادیۆ کار بکات.
سەرچاوە | الموضوع