»  ئاژەڵان

ئەسپی دەریا

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
یەکێکە لە ئاژەڵە ئاوییەکان و و یەکێکە لە ئاژەڵە بڕبڕەییەکان و قەبارەی بچووکە و زۆر دەگمەنە . 
شێوەی ھەمان شێوەی ئەسپی وشکانییە لەبەر ئەمەش ھەر بەم ناوە ناوندراوە . 
لە ژیانی خۆی یەک جار ھاوسەرگیری دەکات . 
سەد جۆری جیاوازی ھەیە ئەمەش لەرووی قەبارە و رەنگ و ژمارەی ئەو ھێلکانەی دەیکات . 
یەکێکە لەو ئاژەڵانەی ھەڕەشەی لە ناوچوونی لەسەرە . 
درێژی ئەسپی دەریا لە نێوان ١,٥ تا ٣٥,٥ سم دەبێت . 
لەماوەی یەک کاتژمێر تەنھا کەمتر لە دوو مەتر دەبڕێت ، بەمەش بەھێواشتریرن ئاژەڵی دەریایی دادەندرێت . 
ھەستی بینینی زۆر بەھێزە  وتوانای ھەیە رەنگی پێستی خۆی بگۆڕێت . 
تەمەنی ئەسپی دەریا لە نێوان دوو ساڵ تا شەش ساڵ دەبێت . 
بەشێوەی ستوونی مەلەوانی دەکات بەمەش جیاوازترە لەھەموو ئاژەڵە دەریاییەکانی دیکە کە بە ئاسۆیی مەلە دەکەن . 
مێینەی ئەسپی دەریا ھێلەکەکانی لە گیرفانی نێرەکەی دادەندرێت و ژمارەی ھێلکەکان لەنێوان ٨ تا ٦٠٠ ھێلکە دەبێت . 
ھێلکەی ئەسپی دەریا لەماوەی سێ ھەفتە دەتروکێت . 
بەھۆی لاوازی جەستەییان بێچووەکانی ئەسپی دەریا تەنھا لە ١% دەگەنە تەمەنی پێگەیشتن . 
ئەسپی دەریا وەک خواردن دەخورێت و سوودی ھەیە بۆ نەخۆشییەکانی رەبو و کەچەڵی و ماندووبوون و نەخۆشییەکانی پێست و بەرەنگاربوونەوەی میکرۆبات . 
یەک دانەی ئەسپی دەریا لە بازاڕەکان بە زیاتر لە ١٢ دۆلارە . 
سەرچاوە | الموضوع 
 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
423بینین‌‌‌
8 مانگ پێشتر - Sep 15 2023 10:59AM